شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کۆبوونەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان بەڕێوە چوو،

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان بەڕێوە چوو،

٢ / باسێکی گشتی لە سەر هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی.
٣ / هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاشتی و تەبایی بەردەوام لە نێوان پێکهاتە جیاوازە ئاینی و کولتورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت لە پارێزگای کرماشان و پووچەڵکردنەوەی هەر ئاسەوارێکی دوژمنان لە ناو ئەو پارێزگایەدا.
٤ / باس لە سەر نا ئارامیەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیانەکانی و بەرژەوەندییەکانی بۆ گەلی کورد.
٥ / ئایندەی ئێران و مافی گەل و نەتەوەکان، دوارۆژی گەلی کورد لە ناوچەکەدا لە نێوان سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسیدا.

صورة
ڕێکەوتی ١٧ ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٧ / ٨ / ٢٠ ١٦ ی زاینی، کۆبوونەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان، لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ بەڕێوە چوو. لەو کۆبوونەوەدا دوو لایەنە باس لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا.
١ /  پێناسەی هەردوو لایەنی سیاسی بۆ یەک باسکرا. بریار لە سەر بە هێزکردنی پێوەندییەکان و کاری هاوبەش درا.
٢ /  باسێکی گشتی لە سەر هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی.
٣ /  هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاشتی و تەبایی بەردەوام لە نێوان پێکهاتە جیاوازە ئاینی و کولتورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت لە پارێزگای کرماشان و پووچەڵکردنەوەی هەر ئاسەوارێکی دوژمنان لە ناو ئەو پارێزگایەدا.
٤ /  باس لە سەر نا ئارامیەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیانەکانی و بەرژەوەندییەکانی بۆ گەلی کورد.
٥ / ئایندەی ئێران و مافی گەل و نەتەوەکان، دوارۆژی گەلی کورد لە ناوچەکەدا لە نێوان سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسیدا.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە : عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.  شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. هەروەها شاندی ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان پێکهاتبوون لە بەڕێزان: ئەحمەد مورادی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومیسیونی چاپەمەنی و ڕاگەیاندن، ئەمیر سەلیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی وجێگری بەرپرسی کومیسیونی پێوەندییەکانی دەرەوەو دیپلوماتی.

لە پاش ٢ کاتژمێر  شرۆڤەکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە، و ڕێکەوتن لە سەر بەردەوامی کۆبوونەوەکان و هیندێک کاری دیپلوماتی هاوبەش، بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٧ ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٧ / ٨ / ٢٠ ١٦

2016-08-07 10:18:45

9 ساڵ و 6 مانگ و 17 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©