پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی حدکا دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
لەو ساڵیادەدا بەشدارییان کرد، وبەرگەرمی لە لایەن بەڕپرسانی حدکا لە نەرویژ پێشوازیکران. شاندی ( پ س ک ) بە پێشکەشکردنی بروسکەو پارچەگووڵی پیرۆزبایی ، ئەو ساڵیادەیان لە حیزبی خانەخۆی پیرۆزکرد.
پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی حدکا دەکات.

ڕێکەوتی ١٩ / ٨ / ٢٠ ١٦ی زاینی کۆمیتەی نەرویژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، ئاهەنگی یادی ٧١ ساڵەی ڕێکخست. هەر لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی نەرویژی حدکا، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەرێزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی لەو ساڵیادەدا بەشدارییان کرد، وبەرگەرمی لە لایەن بەڕپرسانی حدکا لە نەرویژ پێشوازیکران. شاندی ( پ س ک ) بە پێشکەشکردنی بروسکەو پارچەگووڵی پیرۆزبایی ، ئەو ساڵیادەیان لە حیزبی خانەخۆی پیرۆزکرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ن٠¶ینەرایەتی چەندین لایەنی سیاسی و هەروەها چەندین کەسایەتی کوردستانی لەو ساڵیادەدا بەشداریان هەبوو، کە لە نزیکەوە بەشێک لەو نۆێنەر و کەساییەتیانە لەگەڵ شاندی پارتی سەربەستی چاوپێکەوتن و بیروڕا گۆرینەوەیان هەبوو.
2016-08-20 03:21:42
9 ساڵ و 6 مانگ و 1 کاتژمێر و 51 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس