شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دەسگیرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و هەڤاڵەکانی بە تووندی شەرمەزار دەکەین. پارتی سەربەستیی کوردستان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
دەسگیرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و هەڤاڵەکانی بە تووندی شەرمەزار دەکەین. پارتی سەربەستیی کوردستان

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای دەربرینی پشتیوانی تەواو لە رۆڵەی قارەمانی باکورمان کاک سەلاحەدین دەمیرتاش و هەڤاڵانی، داوا لە گشت پارتەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین کە هەڵوێستی نەتەوەیی بنوێنن

دەسگیرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و هەڤاڵەکانی بە تووندی شەرمەزار دەکەین. پارتی سەربەستیی کوردستان
صورة

بە داخەوە بە دوای دەستگیر کردنی هەر دوو سەرۆک شارەوانی ئامەد بەرێز گولتان کشاناک و فورات ئانڵی کە چەندین رۆژ لەمەوبەر لە لایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیر کران، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی بەرەبەیان سەلاحەددین دەمیرتاش و ١٠  پەرلەمانتاری تری هەدەپە دەستگیر کران.

پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە پۆلیسیەو تەواو پێچەوانەی دێموکڕاسیانەی ڕێژیمی تورکیا بە ڕێبەری پارتی داد وگەشە پێدان، مەحکوم دەکات. وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای دەربرینی پشتیوانی تەواو لە رۆڵەی قارەمانی باکورمان کاک سەلاحەدین دەمیرتاش و هەڤاڵانی، داوا لە گشت پارتەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین کە هەڵوێستی نەتەوەیی بنوێنن و خاوەندارییەتی گشتی لە گەلی کورد و سیاسەتمەدارنی ئاشتی لە باکووری پیرۆز بکەن، و لە هەمان کاتدا داوا لە یەکیەتی ئەورووپا و ئەمریکا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی ئاشتی و دێموکراسی دەکەین، کە هەڵوێستی جددی و کاریگەر بنوێنن بەرامبەر پرسی کورد لە باکووری کوردستان،  هەروەها هەڵویست بگرن بەرامبەر بە دەوڵەتی کانگای ڕق و قینی تورکیا.
بەم کردەوە بەردەوامانەی ڕیژیمەکەی ئاکپارتی تورکیا، جارێکی دیکە بە جیهانی سەلماند کە هەرگیز ناتوانێ  ڕێژیمیکی دیمۆکراسی بێت، بۆی هەزم ناکرێت کە دان بە مافی٢٥ ملۆێن کوردی سەر ئەو زەوییەدابنێت.
بێگومان گەلی کورد بە دەستگیرکردنی رۆڵەکانی هەرگیز بە چۆکدا نەهاتووەو نایەت. تا ئۆجەلانەکان و دەمیرتاشەکان بخرێنە بەندیخانەوە خەبات وتێکۆشان بۆ بە دەستهێنانەی مافە یاساییەکانی گەلی کورد لە باکوری کوردستانی داگیرکراو زیاتر پەرەدەستێنێت و تیشکدارتر دەبێت.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٤ گەڵارێزانی ٢٧١٦ی کوردی

٤ی نۆڤەمبەری ٢٠ ١٦ی زایینی

2016-11-04 05:25:51

9 ساڵ و 3 مانگ و 22 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©