بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە هەدەپە
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە مەبەستی پشتیوانی دەربرین لە دەستبەسەرکراوانی کورد لە باکوری کوردستان، کە پێکهاتوون لە چەندین ئەندام پەرلەمان و شارەوانی و هەروەها هاوسەرۆکەکانی هەدەپە، هەروەها بۆ ئیدانەکردنی حکومەتەکەی ئاکەپە
بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە هەدەپە

لە ڕێکەوتی ١٢/١١/ ٢٠ ١٦ ڕەوەندی کوردی لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، بە مەبەستی پشتیوانی دەربرین لە دەستبەسەرکراوانی کورد لە باکوری کوردستان، کە پێکهاتوون لە چەندین ئەندام پەرلەمان و شارەوانی و هەروەها هاوسەرۆکەکانی هەدەپە، هەروەها بۆ ئیدانەکردنی حکومەتەکەی ئاکەپەی تورکیا خۆپێشاندانێکی ئارامیان ڕێکخست، کە تێیدا نۆێنەرایەتی چەندین حیزب و لایەنی کوردستانی و نەرویژی تێێدا بەشداربوون.
شاندێکی سەرکردایەتی و چەندین ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نەرویژ لەو خۆپێشاندانە بەشداریان کرد، و پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپەو گەلی کورد لە باکوری کوردستان نیشاندا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٢/ ١١/ ٢٠ ١٦
2016-11-12 10:25:55
9 ساڵ و 3 مانگ و 17 کاتژمێر و 10 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس