ئاکامی هەڵبژاردنەکە من و بە دڵنیایەوە زۆربنەی کوردەکان و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ڕیژیمی بێبەزەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خۆشحاڵ کرد. هیوادارین کە دۆستێکی بەردەوامی گەلی کورد بە گشتی و کوردەکانی سەرکوپکراوی بندەستی ئێران بن.
بەڕێز سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەنابی دۆناڵد ترەمپ.

سڵاو.
وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە حیزبێکی سیاسیە بۆ کوردەکانی بندەستی ئێران، لە لایەن خۆم و گشت ئەندامانی پارتەکەمانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئاکامی هەڵبژاردنەکە من و بە دڵنیایەوە زۆربنەی کوردەکان و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ڕیژیمی بێبەزەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خۆشحاڵ کرد. هیوادارین کە دۆستێکی بەردەوامی گەلی کورد بە گشتی و کوردەکانی سەرکوپکراوی بندەستی ئێران بن.
هاوکاری ئەمریکا بۆ کوردەکان لە پێشوودا و هەروەها لە ئیستادا کە لە شەرێکی گەورەن بەرامبەر بە گەورەترین گروۆپی تروریستی جیهانی داعشدا، ئەوەی سەلماندووە کە کوردەکان دۆستێکی بە وەفای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بێگومان هاوکاریکردنتان بۆ کوردەکانی بندەستی ئێرانیش، وڵامەکەی و ئاکامەکەی هەر بە هەمان شێوە دەبێت کە ئیستا کوردەکانی حکومەتی هەرێم چۆن سەلماندیان دۆستێکی ڕاستەقینەی ئێوەن.
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٨ / ١١ / ٢٠ ١٦
2016-11-18 13:32:33
9 ساڵ و 3 مانگ و 14 کاتژمێر و 2 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس