شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ! کۆبوونەوەی و پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا و پارتی سەربەستی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ! کۆبوونەوەی و پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا و پارتی سەربەستی کوردستان.

ئاراستەکردنی نامەی پیرۆزبایی سەرۆکی پ س ک بۆ بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، کە بەڕێز راسمیوسەن ڕاگەیاند بە ئەمانەتەوە دەقی نامەکە لە ڕێگەی کاناڵە تایبەتییەکانی خۆیانەوە دەگەیەندرێتە نووسینگەی بە ڕێز ترەمپ

بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ!  کۆبوونەوەی و پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا و پارتی سەربەستی کوردستان.
صورة

بە مەبەستی ئاراستەکردنی نامەی پیرۆزبایی سەرۆکی پ س ک  بۆ بەڕێز دوناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. رۆژی هەینی ٢٨ی خەزڵوەری ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ١٨ / ١١ / ٢٠ ١٦ زاینی، لە ماڵی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ئێوارە خوانێک و کۆبوونەوەیەک لە نێوان نۆێنەرایەتی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا لە ئوروپا و پارتی سەربەستیی کوردستان ڕێکخرا.
شاندی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا بە سەرپەرەستی بەڕێز ڕاسمیوسەن بەرپرسی بۆرد بوو. هەروەها شاندی خانەخۆی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک بوو، لەگەڵ چەند ڕاوێژکارێکی غەیرە کوردی سەرۆکی گشتی لە بواری پێوەندی نێونەتەوەییەوەکانەوە.
بابەتە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەو ئێوارەخوانەکە بریتی بوون لە:
١ / ئاراستەکردنی نامەی پیرۆزبایی سەرۆکی پ س ک بۆ بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، کە بەڕێز راسمیوسەن ڕاگەیاند بە ئەمانەتەوە دەقی نامەکە  لە ڕێگەی کاناڵە تایبەتییەکانی خۆیانەوە دەگەیەندرێتە نووسینگەی بە ڕێز ترەمپ .
٢ / باس لە سەر بە هێزکردنی پێوەندی دوولایەنەو کاری هاوبەش لە داهاتوودا. کە هەردوولا چەندین پێشنیار و بۆچوونیان ئاڵوگۆر کرد.
٣ / بەشی کۆتایی کە بەشی ئازادبوو باسێکی گشتی لە سەر  هەلومەرجی ناوچەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت هاتە ئاراوە.
هەروەها  شەر و نائارامیەکانی ئیستا لە هیندێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.

پاش چوار کاتژمێر کۆتایی بە دیدارەکە هات و شاندی میوان بەڕێکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

دەقی پیرۆزبایی نامەی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان،
بۆ بەڕێز 
بەڕێز سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەنابی دۆناڵد ترەمپ.

بەڕێز سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەنابی دۆناڵد ترەمپ.
                                                        سڵاو.

وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە حیزبێکی سیاسیە بۆ کوردەکانی بندەستی ئێران،  لە لایەن خۆم و گشت ئەندامانی پارتەکەمانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاکامی هەڵبژاردنەکە من و بە دڵنیایەوە زۆربنەی کوردەکان و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ڕیژیمی بێبەزەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خۆشحاڵ کرد. هیوادارین کە دۆستێکی بەردەوامی گەلی کورد بە گشتی و کوردەکانی سەرکوپکراوی بندەستی ئێران بن.

هاوکاری ئەمریکا بۆ کوردەکان لە پێشوودا و هەروەها لە ئیستادا کە لە شەرێکی گەورەن بەرامبەر بە گەورەترین  گروۆپی تروریستی جیهانی داعشدا، ئەوەی سەلماندووە کە کوردەکان دۆستێکی بە وەفای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بێگومان هاوکاریکردنتان بۆ کوردەکانی بندەستی ئێرانیش،  وڵامەکەی و ئاکامەکەی هەر بە هەمان شێوە دەبێت کە ئیستا کوردەکانی حکومەتی هەرێم چۆن سەلماندیان دۆستێکی ڕاستەقینەی ئێوەن.

بەڕێزەوە

عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٨ / ١١ / ٢٠ ١٦

2016-11-18 13:36:18

9 ساڵ و 3 مانگ و 13 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©