(عارف باوه‌جانى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى زۆر جێگاى داخه لایه‌نێکى سیاسى کورد په‌لامارى ئاڵاى کوردستان ده‌دات، به‌داخه‌وه له رۆژئاوا دوو جۆر بیرکردنه‌وه هه‌یه که له سیاسه‌تدا شتێکى سروشتییه، به‌ڵام نابێت له ڕقى یه‌کترى په‌لامارى ئاڵا بده‌ین.
هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆکى پارتی سه‌ربه‌ستیى کوردستان، له‌به‌رانبه‌ر بێرێزیکردن و سووتاندنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ده‌ڵێت، جێگاى داخه لایه‌نێکى سیاسیى کورد دێت په‌لامارى ئاڵاى کوردستان ده‌دات که پاراستنی ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مووانه.

(عارف باوه‌جانى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى زۆر جێگاى داخه لایه‌نێکى سیاسى کورد په‌لامارى ئاڵاى کوردستان ده‌دات، به‌داخه‌وه له رۆژئاوا دوو جۆر بیرکردنه‌وه هه‌یه که له سیاسه‌تدا شتێکى سروشتییه، به‌ڵام نابێت له ڕقى یه‌کترى په‌لامارى ئاڵا بده‌ین. خۆ هه‌میشه دوژمنان و داگیرکه‌ران و شۆفینسته‌کان په‌لامارى ئاڵاى به‌رامبه‌ر ده‌ده‌ن که ڕقیان لێیه‌تى، بۆیه ئاڵا سووتاندن هه‌میشه فه‌رهه‌نگى شۆفینسته‌کانى وڵاتان به‌رانبه‌ر یه‌کتر بووه که کێشه‌ى سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتێکى تر هه‌بووبێت، په‌لامارى ئاڵاى یه‌کتریان داوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بووه دوو حیزبى وڵاتێک که خه‌ڵکى یه‌ک نه‌ته‌وه و خاک و نیشتیمانن. بێن له ڕقى یه‌کتر ئاڵاى کوردستان به‌کار بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى بیسووتێنێت."
سه‌رۆکى پارتی سه‌ربه‌ستیى کوردستان گوتیشى: "ده‌شڵێت، "به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و کاره ده‌که‌م که له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه‌ى که له رۆژئاوا روویداوه و هیوادارم هه‌رگیز نه‌وه‌ى داهاتوومان فێرى ئه‌وه نه‌که‌ین بێرێزى به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌کانى کوردستان بکات."
سه‌رۆکى پارتی سه‌ربه‌ستیى کوردستان زیاتر گوتى: "ئه‌و ئاڵایه مادام له باشوورى کوردستان ده‌نگى په‌رله‌مانى بۆ دراوه و بووەته ئاڵاى یه‌کێک له به‌شه رزگارکراوه‌کانى کوردستان و کارى پێده‌کرێت، من تێناگه‌م هۆکار چییه ده‌بێت دژایه‌تیى بکرێت! بۆچى ئاڵا به مڵکى حیزبى ده‌که‌ن? بۆچى ئاڵا ده‌که‌ن به هیى فلان حیزب و له ڕقى فلان حیزب وای لێ ده‌که‌ن? بۆیه پێموایه ده‌بێت ده‌ستخۆشى له‌و سه‌رکرده‌یه‌ش بکه‌ین که به ڕاستى درێژه‌ى به‌و ڕێباز و وه‌سیه‌ته داوه که پێشه‌وا ده‌ست به‌ده‌ست گه‌یاندوویه‌تییه جه‌نابى (مه‌سعوود بارزانى)، ئه‌ویش به ئه‌مانه‌ته‌وه هێناوه‌یه‌تى هه‌تا ئه‌مڕۆ که له کوردستان شه‌ڕعیه‌تى پێدراوه.
http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=96578