لێهاتووی و خۆراگری وچاو نه‌ترسی پێشمەرگە له پێناو خاکی کوردستان کە خۆیانی بۆ فیدا ده‌که‌ن، زیاتر دڵنیایی بە دۆستان وهاوپەیمانانی داوە، و ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌رکه‌وت که ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێت ڕوبه‌ڕوی داعش و تروریست و داگیرکەر بێتەوە ئه‌ویش گەلی کورده، خاڵێکی گرنگی دیکه ئه‌وه‌یه کێشه‌ی ئابوورییه، زۆر وڵاتێکمان بینی که کاتێ سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕاگه‌یاند ڕووبه‌ڕووی چه‌ند کێشه‌ک بوونه‌تەوه، ئه‌و کێشانه‌ش کێشەیەکی کاتی بوون، و لە پاش خۆ گرتن و دامەزراندنی تەواویان وردە وردە ئەو کێشانەیان چارەسەرکراوە.
کۆنفرانسی دهۆک بۆ سەربەخۆیی کوردستان و چەند بۆچوونێک، ئیبراهیم حەیدەری

ڕۆژانی ١٥ و ١٦/١٢/٢٠ ١٦ لە زانکۆی کوردستانی شاری دهۆکی باشوری کوردستان، کۆنفرانسێکی زۆر گرنگ لە سەر سەربەخۆیی کوردستان و بەڕێوە چوو، که باسی سەربەخۆیی له سه‌رکرا. بەشداران زۆر به جوانی هه‌موو شتێکیان شیکرده‌وه که له کاتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕوبه‌ڕوی چی ده‌بێته‌وه داهاتویی چۆن ده‌بێت، ئه‌و وتانه‌ی ئه‌مڕۆ کرا ئاماژەی بەوە دەکرد که هه‌موو وڵاتێک پشتگیری ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات گه‌ر خۆیان بیانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن.
بێگومان گه‌ر کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ هەمیشە لە بندەستی ڕزگاری دەبێت و چیدیکە ڕێگە نادرێت بە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان سیاسەتی بوغزینانەی خۆیان لە کوردستان پیادە بکەن و فەرهەنگی سەدان ساڵەیان لە کوردستان دەشۆردرێتەوە.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە کورد هیچ وڵاتێکی لە پشت نییە و دۆستی بیانی نییە، بەڵام بە هاتنی داعش بۆ ناوچەکە دیتمان کە کورد چەندە پشتیوانی نێونەتەوەیی هەیە. کە وابێت بە دڵنیایەوە بە سەربەخۆ بوونی کوردستان زیاتر پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ کۆ دەکرێتەوە. کە لە سەرەوەی هەموویان وڵاتانی وەک ئەمریکا، فەرانسە ئیسرائیل و ئیتالیا وچەند وڵاتی دیکەی عەرەبی لە ناوچەکەدا. بەشدارانی پانێلەکانی نێو کۆنفرانسەکە هەر کامەیان کەسێکی دیاری نێو ئەو وڵاتانە بوون و شارەزایی تەواویان لە سیاسەتی وڵاتی خۆیان هەبووە.
لێهاتووی و خۆراگری وچاو نه‌ترسی پێشمەرگە له پێناو خاکی کوردستان کە خۆیانی بۆ فیدا ده‌که‌ن، زیاتر دڵنیایی بە دۆستان وهاوپەیمانانی داوە، و ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌رکه‌وت که ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێت ڕوبه‌ڕوی داعش و تروریست و داگیرکەر بێتەوە ئه‌ویش گەلی کورده، خاڵێکی گرنگی دیکه ئه‌وه‌یه کێشه‌ی ئابوورییه، زۆر وڵاتێکمان بینی که کاتێ سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕاگه‌یاند ڕووبه‌ڕووی چه‌ند کێشه‌ک بوونه‌تەوه، ئه‌و کێشانه‌ش کێشەیەکی کاتی بوون، و لە پاش خۆ گرتن و دامەزراندنی تەواویان وردە وردە ئەو کێشانەیان چارەسەرکراوە.
هیچ گەل و نەتەوەیەکی بندەست لە پێش سەربەخۆبوونیان هیچ ئاسانکارییەکان بۆ نەکراوە و، لە پاش سەربەخۆبوونیشیان چەندین ساڵ هەر لە کێشەدا بوون، بەڵام لەوە دڵنیابوون کە لە بندەستی داگیرکەران نەجاتیان بووەو کەوتوونەتە بونیادنانی وڵاتەکەیان.
مخابن لەم سەردەمەی ئیستادا لایتەنە سیاسیەکانی کوردستان بەشێکیان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری وڵاتانی داگیرکەرو بە دژی یەکتر بە کاریان دێنن.
یا به چاوی خۆمان ده‌بینین که ئێران چۆن دژایه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌کات چۆن چۆن دەست وەردەداتە کاروباری هەرێمی کوردستان وا خۆی نیشان دەدات کە دۆستیانەو دڵسۆزیان بۆ دەکات، بەڵام لە کاتێکدا کە بەردەوام و به بیانووی بوونی بیروباوەی سیاسی و مافویستی و مەزهەبییەوە ڕۆڵەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان له سێداره ده‌دات. ئه‌وه‌ش تورکیه هه‌ر به هه‌مان شێوه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هیچ کات نابن به دڵسۆزی کورد ئه‌وان دوژمنی کورد بونه‌و هه‌ر به دوژمنی کوردیش ده‌مێننه‌وه.
دیسانەوە دەبێت ئاماژە بە ڕووبەرووبوونەوەی پێشمەرگەکانی کوردستان بکەم کە بەرامبەر بە گەورەترین گروپی تریروریستی داعش کردیان، سەلماندیان بۆ جیهان کە گەلێکی ئاشتیخوازن. ئەوەشیان سەلماند کە ئەگەر دەوڵەتێکی سەربەخۆبن لە ناوچەکە هیچ زیانێکیان بۆ جیهان نییە و بگرە بەرگری لە پاراستنی ئاشتی و ئارامی دەکەن، واتە کورد لە هاوینی ساڵی ٢٠ ١٤ وە کەوتە ئەزموونێکی نێونەتەوەیی و لەو ئەزموونەشدا باشترین سەرکەوتنی بە دەستهێنا، و بەم خۆراگرییەوە کورد سەلماندی کە لەم شەرەدا نەک خۆی بگرە خەمخۆری هەموو جیهان بووە، بەو بەرگرییەی جیهانی سەرسام کرد .
مەترسییەکانی پاش شەری داعش بۆ سەر کوردستان، ئه‌گه‌ر به‌م زوانه کورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت پێش ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش نه ئێران نه شیعه‌ی عێراق ده‌ستبه‌رداری کورد نابن، ئه‌و قه‌تڵو عامه‌ی که بینیمان که چیان کرد به شاری فه‌لوجه‌و ڕومادی‌و موسڵ که چۆن ژن و پیاو و منداڵیان ده‌کوشت و ماڵه‌کانیان تاڵان ده‌کرد، چاوەرێ دەکرێت بەهەمان هزرەوە ڕوو بە کوردستان ببنەوە، هەرچەند بە ئاسان نابینرێت کە بتوانن لەو شەرەیاندا بە سەر کوردا سەرکەوتووبن.
بە هیوای هەنگاوی بە کردەوە بۆ سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان.