سەرەخۆشینامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پێمانوایە کە بە پێی ئەزموون و کردەو تروریستیەکانی بەردەوامی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٣٧ ساڵەی حوکمدارێتیاندا بەرامبەر بە لایەنە سیاسیە کوردیەکان و گشت ئازادیخوازاندا، کە ئەم کردەوەش زۆر لە کردەوەی دەزگای داپڵۆسێنەری ئیتلاعاتەوە نزیکە.
سەرەخۆشینامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
بەڕێز : حیزبی دیمۆکراتی کوردستان زۆر بە داخەوەین بۆ کارەساتی تەقینەوەکەیی ٣٠ ی سەرماوەزی ٢٧١٦ ی کوردی، کە لە بنکەی سەرکردایەتی حیزبەکەتان روویدا.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوە تروریستییەی کە بەرامبەر بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کراوە، ئیدانە دەکات، هەر لەو پێوەندییەدا سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی حدک و بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانی ئەم کردەوە تروریستیە دەکات. هیواخوازین کە بریندارەکانی ئەو کردەوەش بە زووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت و بگەڕێنەوە نێۆ هاوسەنگەران و بنەماڵەکانیان. وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پێمانوایە کە بە پێی ئەزموون و کردەو تروریستیەکانی بەردەوامی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٣٧ ساڵەی حوکمدارێتیاندا بەرامبەر بە لایەنە سیاسیە کوردیەکان و گشت ئازادیخوازاندا، کە ئەم کردەوەش زۆر لە کردەوەی دەزگای داپڵۆسێنەری ئیتلاعاتەوە نزیکە.
هەر لەو پێوەندییەدا پارتیمان داوا دەکات لە لایەنی پێوەندیدیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامدەران و دەستەکانی پشت ئەو کردەوە تروریستییە ئاشکرا بکرێت، و ڕێگە نەدرێت کە دەستەڕەشەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بگاتە سەر بنکەو ژیانی کوردانی رۆژهەڵات لە باشوری وڵاتەکەیان کوردستان.
جارێکی دیکە سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەین، و نەفرەت لە هەموو کردەوەیەکی تروریستی دەکەین. ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ١ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٢١ / ١٢ / ٢٠ ١٦ ی زاینی
2016-12-21 03:55:55
9 ساڵ و 1 مانگ و 23 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس