بەشداری بەردەوامی پارتی سەربەستیی کوردستان لە چالاکیەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
خۆپێشاندانی سەرتاسەری بەڕێوەچوو. کە یەکێک لەو خۆپێشاندانە ئەمرۆ لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو، سەرەتا لە بەردەرکی پەرلەمانی نەرویج خۆپێشاندان دەستی پێکرد و پاشان گوازرایەوە بۆ بەردەرکی وەزارەتی دەرەوە،
بەشداری بەردەوامی پارتی سەربەستیی کوردستان لە چالاکیەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕیکەوتی ٢٨ / ١٢ / ٢٠ ١٦ی زاینی، کوردانی تاراوگە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی، بە مەبەستی ئیدانەکردنی تەقینەوەکانی شەوی یەڵدای لای بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدرا بوو، خۆپێشاندانی سەرتاسەری بەڕێوەچوو. کە یەکێک لەو خۆپێشاندانە ئەمرۆ لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو، سەرەتا لە بەردەرکی پەرلەمانی نەرویج خۆپێشاندان دەستی پێکرد و پاشان گوازرایەوە بۆ بەردەرکی وەزارەتی دەرەوە، کە تێیدا پەیامی ناڕازی کوردانی نەرویج بە زمانەکانی نەرویجی و کوردی خۆێنرایەوەو ئاراستە وڵاتی نەرویج کرا.
کە تێیدا چەندین ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو خۆپێشاندانەی ئۆسڵۆ و وڵاتانی دیکە چالاکانە بەشداریان هەبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2016-12-28 10:24:14
9 ساڵ و 1 مانگ و 17 کاتژمێر و 11 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس