عەلیئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی دامەزرێنەر و هاوبەشی گشتی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چەندین سەرچاوەی هەواڵێ جیهانی و ئێرانی ئاماژەیان بە مردنی عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی کۆڕی دیارییکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران
عەلیئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی دامەزرێنەر و هاوبەشی گشتی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان: ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٨ / ١ / ٢٠ ١٧ ی زاینی ، چەندین سەرچاوەی هەواڵێ جیهانی و ئێرانی ئاماژەیان بە مردنی عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی کۆڕی دیارییکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە تەمەنی ٨٢ سالی کرد.
ڕەفسەنجانی یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرە، هەروەها یەکێک بوو لە بەرپرسانی سەرەکی چەندین کردەوەی تروریستی، کە تێێاندا چەندین سەرکردەو کەسایەتی سیاسی کوردی و ئوۆوزوسیونی ئێرانی گیانیان بەخت کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2017-01-08 12:51:33
9 ساڵ و 1 مانگ و 14 کاتژمێر و 45 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس