شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

لە شاری ئالبۆرگی دانیمارک یادی کۆماری کوردستان بە بەشداری پ س ک پیرۆزکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە شاری ئالبۆرگی دانیمارک یادی کۆماری کوردستان بە بەشداری پ س ک پیرۆزکرا.

پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک لەو پارتە کوردستانیانە بوو کە بە فەرمی لە لایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ئەو ئاهەنگە بانگهێشتکرابوون.
شاندێکی پارتیمان بە نۆێنەرایەتی بەڕێز سالار میرابی بەرپرسی نۆێنەرایتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک لەو ئاهەنگەدا بەشداریان کرد، لە لایەن لایەنی خانەخۆیەوە بە گەرمی پێشوازیکران.

صورة

لە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ²¸ . ± . ²°±· زایینی بە سەرپەرەستی کۆمیتەی دانیمارکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئاڵبورگ، ئاهەنگی حەفتاویەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەشداری کوردانی تاراوگە لەو شارەدا بەریوەبرد.

پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک لەو پارتە کوردستانیانە بوو کە بە فەرمی لە لایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ئەو ئاهەنگە بانگهێشتکرابوون.
شاندێکی پارتیمان بە نۆێنەرایەتی بەڕێز سالار میرابی بەرپرسی نۆێنەرایتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک لەو ئاهەنگەدا بەشداریان کرد، لە لایەن لایەنی خانەخۆیەوە بە گەرمی پێشوازیکران.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و چرکەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دەستی پێکرد،  لە مەیانی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن کاک سالار پێشکەش بە دانیشتوان و هەموو خەڵکی کوردستان کرا . لە پەراوێزی ئاهەنگەکەدا نوێنەری پ س ک لە گەڵ نوێنەری چەندین پارت و لایەنی دیکە کە لەوێ بەشدار بوون ، دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و گفت و گۆکرا لە سەر ناسینی زیاتر و ئاڵوگۆڕ کردنی بیروڕا و هاوکاری زیاتر لە داهاتوودا .

نوێنەرایەتی پارتی سەربەستی کوردستان لە دانیمارک

٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ ی کوردی. ٢٠  / ١ / ٢٠ ١٧
2017-01-29 10:36:46

9 ساڵ و 17 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©