بەڕێز باوەجانی پیرۆزبایی خۆی و سەرکردایەتی پ س ک ئاراستەی بەرێز کامەلا و هەڤاڵانی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و ڕەنجبەران کرد، هەروەها ئاماژەی بە پێوەندی دۆستانەی دوولایەنە کردەوە.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفونەوە پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کرد.

ڕێکەوتی ١ / ٢ / ٢٠ ١٧ ی زاینی، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی بیست ودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، پێووەندی کرد بە بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی ناوبراو ئەندام پەرلەمانی کوردستان.
بەڕێز باوەجانی پیرۆزبایی خۆی و سەرکردایەتی پ س ک ئاراستەی بەرێز کامەلا و هەڤاڵانی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و ڕەنجبەران کرد، هەروەها ئاماژەی بە پێوەندی دۆستانەی دوولایەنە کردەوە.
بەڕێز باپیر کامەلا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەرێز باوەجانی کرد، لە پێوەندی بەو پیرۆزبایی کردنە، و هەروەها ئاماژەی بە خۆشحاڵئ لە پەرەپێدانی دۆستایەتی دوولایەن و دیداروچاوپێکەوتنی بەردەوام.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١ / ٢ / ٢٠ ١٧
2017-02-01 13:44:47
9 ساڵ و 13 کاتژمێر و 52 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس