بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەریزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی ، کە بە فەرمی لە لایەن کۆمیتەی نەرویژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بانگهێشتکرابوون، لە ئاهەنگ٢٦ی ڕێبەندان واتە٣٧ساڵەی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە
بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە.

ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ١١ /٢ / ٢٠ ١٧ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەریزان شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی ، کە بە فەرمی لە لایەن کۆمیتەی نەرویژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بانگهێشتکرابوون، لە ئاهەنگ٢٦ی ڕێبەندان واتە٣٧ساڵەی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە لە ئۆسڵۆی پایتەختتی نەرویژ بەشداربوون.
شاندی پ س ک بە پێشکەشکردنی گووڵی پیرۆزبایی هاوبەشی خۆیان لەو ئاهەنگە پێشاندا، لە لایەن نۆێنەرانی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2017-02-12 03:48:35
9 ساڵ و 23 کاتژمێر و 45 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس