شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماتەمینی شەهید وەحید کۆڤیلی

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماتەمینی شەهید وەحید کۆڤیلی

هەروەها ئاماژەیان بە ڕ٠¶ڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە چۆن لە ڕێگە جیاوازەکانەوە پەلاماری دەستکەوتەکانی باشوری کوردستانی داوەو بەردەوامیش لە پلانگێری بە دژی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی.

بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماتەمینی شەهید وەحید کۆڤیلی

صورة

لە ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠ ١٧ بە پێی ئاگادارکردنەوەی لێژنەی ناوچەی ئۆسڵۆی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ بەشداری پ س ک لە ماتەمینی شەهیدی بەرگری لە خاکی کوردستان شەهید لیواو فەرماندە وەحید کۆڤیلی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی سەرکردایەتی پارتیمان لەو ماتەمەنینە بەشداریان کرد.
بەرێوەبەرانی ئەو ماتەمینە و بنەماڵەی شەهید، بە گەرمی پێشوازیان لە سەرۆکی پسک و شاندی یاوەری کرد، هەروەها داوایان لە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە وتەی خۆی پێشکەش بکات. بەڕێز باوەجانی باسێکی گشتی لە سەر بە سەرهاتەکانی کوردستان لە پاش تێکچوونی کۆماری کوردستان، و تا ساڵی هەشتاکان و ئەنفالکردنی گەلەکەمان لە باشور، پاشان لە ڕاپەرینی ١٩٩١ تا ڕوخانی ڕێژیمی بەعس،  هەروەها لە ٢٠ ٠ ٣ تا ٢٠ ١٤ وەک نموونەی هەنگاو بە سەرهاتەکانی باشور باسکرد. پاشان باسی شەری داعش کرد کە چۆن ڕۆڵەکانی گەلی کورد خۆراگرانە وەک باقی بە سەرهاتەکانی دیکەی پێشووتریش بە بەخشینی گیانیان بەرگریان لە خاک و نیشتیمان کردوە. هەروەها ئاماژەیان بە ڕ٠¶ڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە چۆن لە ڕێگە جیاوازەکانەوە پەلاماری دەستکەوتەکانی باشوری کوردستانی داوەو بەردەوامیش لە پلانگێری بە دژی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاکامی خۆراگری گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو هەموو کارەساتانە بە دڵنیایەوە بەرەو پێشوازی سەربەخۆیی یەکجاری دەروات. لە کۆتایی وتەکانیدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید وەحید و پارتی دیمۆکراتی کورسستان کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە هەر لەو کۆری ماتەمینەدا کاناڵی کوردستان تیڤی دیدارێکی کورتی لەگەڵ سەرۆکی پ س ک پێکهێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٢ / ٢ / ٢٠ ١٧  

2017-02-12 13:02:46

9 ساڵ و 14 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©