شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەرەخۆشی نامەی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس شیفا گەردی

عارف باوەجانی
سەرەخۆشی نامەی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس شیفا گەردی

بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی کاک ئاکۆ بەرپرسی تۆری میدیای رووداو و گشت کارگێرانی ئەو دەزگا بە توانایەی ڕاگەیاندنی کوردی دەکەین. و سەرەخۆشیش ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی گەردی دەکەین.

بابەت : سەرەخۆشینامە

 صورة

بەرێزان / گشت بەرپرسان و کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو

سڵاو وڕێز،

بە داخەوە ئەمرۆ ٢٥ / ٢ / ٢٠ ١٧  هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووسی بە توانای تۆڕی میدیای رڕووداو شیفا گەردی مان بیست. کە لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو شەهید بوو، هەروەها وێنەگرەکەشی بە ناوی کاک یونس مستەفا بریندار بوو.
بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی کاک ئاکۆ بەرپرسی تۆری میدیای رووداو و گشت کارگێرانی ئەو دەزگا بە توانایەی ڕاگەیاندنی کوردی دەکەین. و سەرەخۆشیش ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی گەردی دەکەین.
 ئێمە پێمان وایە کە تەلەفزۆێنی ڕووداو شۆرشێکی نۆیی پێشکەوتنی میدیاییە لە کوردستاندا پێشانی دونیا داوە، لە ڕێگەی شاشەکانیوە هەموو پارچەکانی کوردستانی داگیرکراوی بە یەکەوە گرێداوە، هەر ئەو دەزگا بە توانایەش کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی بە توانای پەروەردەکردوە، کە نموونەی شەهید شیفا بوو. 

نەمان و ڕسوایی بۆ تروریستانی ڕێگەی ئازادی و مرۆڤایەتی، سەربەرزی بۆ گشت مرۆڤە ئازادیخوازەکان.
هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ وێنەگر کاک یونس مستەفا دەخوازین.

بەڕێزەوە

           عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٦ی کوردی. ٢٥ / ٢ / ٢٠ ١٧ی زاینی

2017-02-25 10:53:22

8 ساڵ و 11 مانگ و 16 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©