- هەڵسەنگاندنی وەزعی گشتی ئەمرۆی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، پێوەندی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
٣ - هەڵسەنگاندنێک لە شێوەی پێوەندی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ نەتەوەبندەستەکانی ئێران.
کۆبوونەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕێکەوتی ٨ ی ڕەشەممەی ٢٧١٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٦ / ٢ / ٢٠ ١٧ زاینی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز کاک عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی ، هەر یەک لە بەرێزان شێرکۆ پاڵانیجافی و کاروخ باوەجانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بە سەردانێکی فەرمی لەگەڵ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە. شاندی سازمانی خەبات بریتی بوون لە بەڕێز بابەشێخ حوسێنی بەرێوبەری گشتی سازمان، بەڕێزان مەحمود یوسفی بەرپرسی کۆمیته ی نۆرویژ ، و عه لی بەهرامی ئه ندامی کۆمسیۆنی راگەیاندن، و ئارەزوو بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی نۆرویژ، مەهاباد عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی نۆرویژ.
لەو دیدارەدا کە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایەند هەردوو لایەن لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە شرۆڤە و تاوتۆیان کرد.
١ - گرنگیدان بە پێوەندی دوو لایەنە بۆ کاری هاوبەش لە ئاست ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێوەندییە دیپلوماتیەکانی دەرەوەی وڵات.
٢ - هەڵسەنگاندنی وەزعی گشتی ئەمرۆی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، پێوەندی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
٣ - هەڵسەنگاندنێک لە شێوەی پێوەندی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ نەتەوەبندەستەکانی ئێران.
شاندی خانەخۆی وێرای ئەوەی کە بەڕێزەوە شاندی پ س ک بەڕێکرد، هەردوو باسیان لەوە کرد کە لە ئاست سەکردایەتی و کۆمیتەی وڵاتانی ئوروپایش لە داهاتوودا دیدارو کۆبوونەوەو هاوکارییەکان بەرامبەر بەیەک درێژەی هەبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ ی ڕەشەممەی ٢٧١٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٦ / ٢ / ٢٠ ١٧ زاینی