لە یادی ٧ ساڵەی دامەزراندمانەوە بەڵێن دەدەین کە لە ئایندەدا هەوڵی زۆر دەخەینە گەر بۆ چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکەمان، و بەستنی کۆنگرەیەکی گشتی بۆ کۆکردنەوەی ئەندامان و هەستانەوەی ڕێکخراوەکەمان لە ئاستێکی باشتردا.
بەیاننامەی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ٧ساڵەی دامەزراندنییەوە، وە یادی ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەویەی ژنان.

کچان و خوشکان و دایکانی بەڕێزی کوردستان.
حەوت ساڵ پێش بە هاوکاری و پشتیوانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، توانیمان ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان دامەزرێنین، کە تێیدا چەندین ژنی یەکسانیخواز و سەربەخۆخوازی کوردستان تێیدا ڕێکخران. هەروەها پێوەندیمان لەگەڵ چەندین ژنی ڕۆناکبیری ناوخۆی وڵات دروستکردوە.
نایشارینەوەو ڕەخنەش لە خۆمان دەگرین کە بە هۆی سەرقاڵی زۆری بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوە بە خۆێندن و زانکۆ و هەروەها کۆچی ناچاری بۆ زۆربەی وڵاتانی دەرەوەی کوردستان، هۆکاربووەو بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکەمان وەک پێویست چالاک نەبووە. لە یادی ٧ ساڵەی دامەزراندمانەوە بەڵێن دەدەین کە لە ئایندەدا هەوڵی زۆر دەخەینە گەر بۆ چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکەمان، و بەستنی کۆنگرەیەکی گشتی بۆ کۆکردنەوەی ئەندامان و هەستانەوەی ڕێکخراوەکەمان لە ئاستێکی باشتردا.
هەروەها ڕۆژێک دوای ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان دەبێتە ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، ئەم رۆژە گرنگ و پیرۆزە لە خۆمان لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو یەکسانی کۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی کوردستانەکەمان.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان،
٧ی مارشی ٢٠ ١٧