گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ژنان و یەکسانیخوازانی جیهان و کوردستان دەکات. هەر لەو پێوەندییەدا پارتیمان پێێ وایە کە ڕێگە چارەی نەهێشتنی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و دواکەوتووییە، ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ رزگاری وڵاتەکەمان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و یمۆکراتدا دەتوانرێت یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی ماف وکەسایەتی ژنانی وڵاتەکەمان دابین بکرێت.
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ مارش ڕۆژی نێۆنهتهوهیی ژنان.

دایکان و خوشکانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
ئەو ئێشو ئازارە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەی کە لەم قۆناغەدا هەموو چین و تۆێژەکانی کوردستانی گرتووەتەوە، لە سەرە ئەوەی هەموویان زۆر بە زەقی بە ژنانی ستەمدیدەی کوردستانەوە دیارە هەمووی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی کیانی سەربەخۆیی و وڵاتداگیرکراویمان،
بۆ ڕزگاری و سەربەستیی خاکی کوردستان لە ژێر چنگی داگیرکەران بە گشتی و بە تایبەت داگیرکەرانی ئێرانی بۆ سەر خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژایی کاروانی ئەم خەباتەنەدا ژنانی کوردیش شانبەشانی پێاوان شێکگیرانە لە سەنگەری پێشەوەی خەبات بوون بۆ ڕزگاری وڵات و بە دەست هێنانی مافی یەکسانی و نەتەوەییدا. یا ئەرکی سەرپەرەستی ماڵ ومناڵیان لە ئەستۆ بووەو رۆڵی دایک و باوک بۆ مناڵانی بێناز هەبووە.
تا داگیرکەران حاکم بن لە سەر خاک و نیشتیمانی کوردستان، بە زۆر یاسایی دواکەوتوو و کۆنەپەرەستی خۆیان بسەلمێنن، تا گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خۆی خاوەنی یاساو سەروەری نەبێت، ناتوانێت یاسایەکی هەبێت کە پارێزگاری لە مافەکانی ژنان و مناڵدا بکات، ئێش و ئازاری داگیرکراوی چەندە بۆ هەموو گەل دیاربێت، زیاتر بۆ ژنان بەرچاوترە و پر ئێشترە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ژنان و یەکسانیخوازانی جیهان و کوردستان دەکات. هەر لەو پێوەندییەدا پارتیمان پێێ وایە کە ڕێگە چارەی نەهێشتنی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و دواکەوتووییە، ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ رزگاری وڵاتەکەمان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و یمۆکراتدا دەتوانرێت یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی ماف وکەسایەتی ژنانی وڵاتەکەمان دابین بکرێت.
هەروەها وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمان پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ پێدەنێنە حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنیان. وەک پرینسیپی کاری پ س ک بهڵێنی خهباتی بهردهوام به ژنانی کوردستان دهدهین که تا سهربهخۆیی وڵات و سهربهستیی وسهرفرازی گشت چین وتۆێژهکانی گهلمان و له سهرهوهی ههموویان ژنان به گشتی کۆڵنادهین. .
بهو هیوایه له کوردستانێکی ئازاد و لیبراڵدیمۆکراتدا ژنانی کوردستانیش وهک گشت ژنانی جیهان ساڵانه به شکۆوه پێشوازی له ههشتی مارش بکهن، و لهو ڕۆژهدا پرۆژهی گرنگ بۆ خزمهت به ژنانی کوردستان بخهنه گهڕهوه.
پیرۆز بێت ههشت مارش له گشت ژنانی کوردستان و جیهان
٨ی مارشی ٢٧١٦ ی کوردی ٢٠ ١٧ ی زاینی
ئەنجومەنی سهرکردایهتی پارتی سهربهستیی کوردستان