بەڵام خەڵکی خۆراگری ئەو بەشەی وڵاتەداگیرکراوەکەمان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی خۆیان. لە ڕێگەی ئاهەنگ و گرتبوونەوەو هەڵبەست و دروشمی نەتەوەیی، پەیامی خۆیان بە گۆی بە داگیرکەرانی فارسی شۆفینیستی و پانئێرانیستی دەگەیەنن.
کوردستانیانی تامەزرۆی سەروەری و سەربەخۆیی یەکجاری.

هەموو ساڵێک بە هاتنی نەورۆز! خۆشی و شادی و ڕووناکی و سەوزایی ڕوو بە وڵاتەکەمان دەکات، و مێژووە ناخۆش وپر لە کارەساتەکانمان بۆ چەند ساتێک لەبیر دەبات وبەروپۆشینی پووشاکی کوردەواری و نەریتە نەورۆزیەکان سەرقاڵمان دەکات. هەروەها بیرۆکەی سەربەخۆی و سەروەری و ڕزگاری لە ژێر دەستی داگیرکەران دیسانەوە لەو وەرزەدا وەک گووڵ و گیای سەر چیاکان چرۆ دەکات.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و ساڵی نۆی کوردەواری، واتە ساڵی٢٧١٧ی کوردی و٢٠ ١٧ی زاینی، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ئێوە خەڵکی کوردستان و گشت ئەندامان و هاوبیرانی نەتەوەیی دەکات.
نەورۆز ئەو بۆنە گرنگەیە کە لە درێژایی مێژوودا ترس و تۆقاندنی بۆ داگیرکەرانی کوردستان دروستکردوە، و هەمیشە هەوڵیانداوە ڕێگری لەو شادمانیەی گەلی کورد بکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو ساڵێک سەرتاسەری کوردان و کوردستانیان لە سەر خاکی کوردستان و هەندەران بە گەرمی پێشوازیان لەم بۆنە نەتەوەییە دەکەن. بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای گشت ئاستەنگیەکان، بەڵام خەڵکی خۆراگری ئەو بەشەی وڵاتەداگیرکراوەکەمان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی خۆیان. لە ڕێگەی ئاهەنگ و گرتبوونەوەو هەڵبەست و دروشمی نەتەوەیی، پەیامی خۆیان بە گۆی بە داگیرکەرانی فارسی شۆفینیستی و پانئێرانیستی دەگەیەنن.
لەم رۆژە خۆشەدا بانگێشەی تەبایی نێوان گشت و جێن وتۆیژ و لایەنە سیایەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، و داوکارین کە هەموو پێکەوەو لە سایەی سەکۆی نەتەوەیی! خەباتمان لە گشت بوارەکاندا هانبدەین بۆ ڕێخۆشکردن بەرەوسەربەخۆیی یەکجاری ورزگاری لە بندەستی و مافخوراوی.
با هیوادارو هیوابەخش بین کە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵانی داهاتوومان، لە کوردستانێکی سەربەخۆ و سەرفرازدا و لە کرماشانی پایتەختی داهاتووماندا بگێرین.
جارێکی دیکە نەورۆز و ساڵی نۆێی کوردی لە هەموو کوردێکی ئەم جیهانە پیرۆز بێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان.
نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی ٢٠ ١٧ی زاینی