هەروەک چاوەرێ دەکرا: کە دەزگاکانی داپڵۆسێنەری داگیرکەری ئێرانی، چاویان بە بەشداری بە خرۆشی خەڵکی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و سرودی نەتەوەیی لەم بۆنەدا هەڵنەدەهات، لە رۆژانی پاش نەورۆز تا کاتی نووسینی ئەم بەیاننامەیە بە دەیان لە ڕۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە زۆربەی شار و ناوچەو گوندەکان ڕاپێچی بەندیخانەکردوە.
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، به بۆنه‌ی پێشوازی گەل لە نه‌ورۆز و پێشهاته‌کانی دوای نه‌ورۆز.
خەڵکی خۆراگری خۆرهەڵاتی کوردستان، کۆرو کۆمەڵانی مرۆڤ دۆستی جیهانی.

نەورۆزی ئەمساڵیش بە پێچەوانەی ویستی داگیرکەران، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوازێکی جیاوازتر له ساڵانی پێشوو پیرۆز ڕاگیرا، و خه‌ڵکی ئه‌م به‌شه‌ی وڵات به گڕ و تینێکی به هێزتر له ڕابردوو له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییەدا به‌شدارییان کرد، و بینیمان که له زۆربه‌ی شار و گونده‌کان خه‌ڵک به ئاڵای کوردستان و هێمای پێشمه‌رگه‌و سروودی نه‌ته‌وه‌یی و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ره‌و پیری ساڵی نوێوە هاتن.
گەلۆ: ئه‌مه وڵامێکی ڕوون و ددانشکێن بوو به حکوومه‌تی داگیرکەری ئێرانی له به‌رامبه‌ر چەواشه‌کارییه‌کانی و هه‌وڵدانیان بۆ بێبایه‌خکردنی بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی نیشتیمانپەروەری ڕۆژهه‌ڵاتەکەمان. بەڵام بەشداری بە تینی گەل بە داگیرکەرو دیکتاتۆریان وت ئێمه کوردین و هیچ کۆسپێک ناتوانێ ڕێگرمان بێت تا گه‌ییشتن به ئامانجمان که سه‌ربه‌خۆییه.
لەو پێوەندییەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕێز و سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هەڵویستی جوامیرانەی سەرجەم خه‌ڵکی خاک و وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، و به‌ڵێن ده‌دات تا گه‌ییشتن به کۆتایی ئامانجی ئێوه که‌رزگاری یەکجارییه له ده‌س داگیرکه‌ر کۆڵنه‌دات، و لە تێکۆشانی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی بەردەوام بێت.
هەروەک چاوەرێ دەکرا: کە دەزگاکانی داپڵۆسێنەری داگیرکەری ئێرانی، چاویان بە بەشداری بە خرۆشی خەڵکی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و سرودی نەتەوەیی لەم بۆنەدا هەڵنەدەهات، لە رۆژانی پاش نەورۆز تا کاتی نووسینی ئەم بەیاننامەیە بە دەیان لە ڕۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە زۆربەی شار و ناوچەو گوندەکان ڕاپێچی بەندیخانەکردوە.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستا، بە تووندی ئەو کردەوە بەردەوامانەی ڕێژیمی ئێرانی ئیدانە دەکەین، و داوا ده‌که‌ین له ڕێکخراوه مرۆییه‌کان، ڕێکخراویی مافی مرۆڤی گەلانی بندەست لە ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، و لایه‌نه سیاسی و په‌یوه‌ندیداره‌کان، که بێهه‌ڵوێست نه‌بن له‌م بوارەدا و به هانای ئه‌و خه‌ڵکه‌وه بڕۆن که ته‌نیا تاوانیان پیرۆز ڕاگرتنی بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیانه.
به هیوای گرتنی نه‌ورۆزی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌موو شار و شارۆچکه و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتمان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی، ٢٧ / ٣ / ٢٠ ١٧ ی زاینی.