شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: پێشوازی لە بریاری پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەکات.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: پێشوازی لە بریاری پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەکات.

ئەم بریارەی ئەمرۆ دڵخۆشکەرە و مزگێنی دەرە بە گشت شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت کرماشانی گەمارۆدراو، کە ئیستا بێبەزەییانە لە لایەن دەزگا جیاوازەکانی ڕێژیمی داگیرکەی ئەو بەشەی کوردستان لە هەیکەل و مێژوو کورد بوون و نەریتە کوردییەکانی دەدرێت.

صورة

ئەمرۆ  ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٢٨ / ٣ / ٢٠ ١٧ ی زاینی، لاپەرەیەکی دیکەی دڵخۆشکەر بە مێژووی گەلەکەمانەوە زیادیکرد، ئەویش پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای هەمیشە کوردستانی کەرکوک.
لەم پێوەندییەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی کوردستانی بەو پەری خۆشحاڵیەوە پێشوازی  لەو بریارە گرنگە نەتەوەییەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە سەر دام و دەزگا حکومییەکان لەو پارێزگایە دەکات.
ئەم بریارەی ئەمرۆ دڵخۆشکەرە و مزگێنی دەرە بە گشت شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت کرماشانی گەمارۆدراو، کە ئیستا بێبەزەییانە لە لایەن دەزگا جیاوازەکانی ڕێژیمی داگیرکەی ئەو بەشەی کوردستان لە هەیکەل و مێژوو کورد بوون و نەریتە کوردییەکانی دەدرێت.

جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان و خۆشحاڵی خۆمان بۆ کەرکوکی کوردستان پێشاندەدەین.
هەروەها بەڵێن لەگەڵ گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانێش نۆێ دەکەینەوە، کە تا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری و بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر دام ودەزگاکان لەو بەشەی کوردستان، خەباتی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆییخوازی پارتی سەربەستیی کوردستان درێژەی دەبێت.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٢٨ / ٣ / ٢٠ ١٧ ی زاینی
2017-03-28 05:00:48

8 ساڵ و 10 مانگ و 22 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©