هەر لەم ساڵیادەشدا پشتیوانی خۆمان بۆ کەمپینی ١٠ ی خاکەلێوە بکرێت بە رۆژی شەهیدانی هەموو کوردستان نۆی دەکەینەوە، داوا دەکەین لە پەرەلەمان و سەرۆکایەتی و هەرێمی باشوری کوردستان و گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی، کە دەی خاکەلێوە بە رۆژی هەموو شەهیدانی کوردستان بناسرێت
ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان.

هاوڵاتیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستان!
نیشتیمانەکەمان گەلێک مێژووی زێرینی هەیە کە بۆ هەمیشە شانازی پێوە دەکەین و یادی لێدەکەینەوە. هەروەها گەلێک رۆژیشمان هەیە کە رۆژی کارەسات و ناخۆشییەکانی مێژووی خۆراگری گەلمانە. ئەمرۆ دەی خاکەلێوە یادی ٧٠ ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەوای مەزن و سەرۆککۆماری کوردستان قازی موحەممەدە.
پێشەوا قازی موحەممەد ئەو مرۆڤە مەزن و هۆشیارەی گەلەکەمان بوو کە ٧٠ ساڵ پێش بە تاوانی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ هەڤاڵانی لە لایەن حکومەتی شاهەنشایی ئێرانەوە لە سێدارەدا.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان، ئەم یاده ماتهمینهی شههیدانی سهربهرزی کۆماری کوردستان، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی جووڵانەوەی گەلەکەمان دەزانێت ، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٧٠ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، ڕێباری پێشەوا قازی موحەممەد واتە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن بە هەوێنی خەباتیان.
هەر لەم ساڵیادەشدا پشتیوانی خۆمان بۆ کەمپینی ١٠ ی خاکەلێوە بکرێت بە رۆژی شەهیدانی هەموو کوردستان نۆی دەکەینەوە، داوا دەکەین لە پەرەلەمان و سەرۆکایەتی و هەرێمی باشوری کوردستان و گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی، کە دەی خاکەلێوە بە رۆژی هەموو شەهیدانی کوردستان بناسرێت.
نهمری و سهربهرزی بۆ گشت شههیدانی کۆماری کوردستان,بە هیوای خەباتی بەردەوام بۆ وە دەرنانی داگیرکەران لە سەرخاکی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان
١٠ ی خاکهلێوهی ٢٧١٧ی کوردی. ٣٠ / ٣ / ٢٠ ١٧ی زاینی.