باشوری کوردستان بەو دەسکەوتە سیاسییانەی کە لە ئاست کوردستان و دیپلوماتیەتی جیهانی بە دەستی هێناو، بووەتە رووناکی و دڵخۆشی بەشەکانی دیکەی خاکداگیرکراوی کوردستان، هەر بۆیەش بەردەوام برو بیانووی لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆ دەبینرێتەوە و دەکەوێتە بەر هێرشی درندانەیان
هێرشی فڕۆکهکانی تورکیا بۆ سهر ناوچەکانی کوردستان ئیدانه دهکهین.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

بە داخەوە دیسانەوە خاکی کوردستان کەوتەوە بەرپەلاماری بێبەزەییانەی فرۆکەکانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان. لە بهرهبهیانی ڕۆژی 25-4-2017 فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا وەک پێشەی هەمیشەییان لهچهند هێرشێکی دڕندانهدا بنکه و بارهگاکانی پێشمهرگه و گەریلا و شهڕڤانانیان له چیای شنگال و چیای قهرهچووغی سهربهناوچهی دێریکی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد. و له ئهنجامدا ژمارهیهک پێشمهرگه و شهڕڤان شههید و برینداربوون.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی ئەم پەلامارە درندانەی هێزەکانی تورکیا دەکات. داوا لە گشت وڵات و ڕێکخراو چاودێرانی جیهانی دەکەین، کە هەڵویستیان هەبێت لە بەرامبەر پەلامارەکانی ڕێژیمی دژە کوردی تورکیا وپێشێلکاری سنوور بەزاندنیان. مخابن دوژمنانی کوردستان لە کاتی پەلاماردانی خاکی کوردستاندا هیچ یاسایەک بۆ سنووری یەکتر نازانن و دەرگایان لە ئاست پەلاماردان و هێرشکردنە سەر کوردستان ئاواڵەیە.
باشوری کوردستان بەو دەسکەوتە سیاسییانەی کە لە ئاست کوردستان و دیپلوماتیەتی جیهانی بە دەستی هێناو، بووەتە رووناکی و دڵخۆشی بەشەکانی دیکەی خاکداگیرکراوی کوردستان، هەر بۆیەش بەردەوام برو بیانووی لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆ دەبینرێتەوە و دەکەوێتە بەر هێرشی درندانەیان.
لە کاتێکدا کە ئیستا پێشمەرگە نەبەزەکانی کوردستان و شەرەڤانان و گەریلاکانی سەر چیا، بەردەوام شەری گەورەترین تروریستی جیهانی دەکەن، و بەرگری لە ئەمنیەت و ئاسایشی جیهانی دەکەن، کە چی جیهان لە ئاست ئەو پەلامارەی تورکیا بێدەنگی هەڵبژاردوە.
لە کۆتاییدا وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارین لە گشت لایەنە سیاسیەکانی باکورو باشوری کوردستان، کە بە رۆحی نەتەوەیی و کوردانەو برایانە! ڕێکەون لە سەر ئەوەی کە بیانووەکانی داگیرکەران بنبر بکەنە، بنکەو بارەگاکانیان لە شۆینی تایبەتی خەبات و خزمەتی خۆیان بێت، دوور بێت لە شۆینی ژیانی رۆژانەی خەڵک .
سەربەرزی و سەروەری بۆ بنەماڵەی شەهیدانی رێگاری سەربەخۆیی کوردستان،
مردن و سەرشۆری بۆ داگیرکەران و نەیارانی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٦ / ٤ / ٢٠ ١٧
www.psk2006.org