ئەگەر بنکەی نیزامیت لە باشوری کوردستان نەبوو ئیدی پارتی سیاسی نیت?

عارف باوەجانی
ئەگەر بنکەی نیزامیت لە باشوری کوردستان نەبوو ئیدی پارتی سیاسی نیت?

ە بۆچوونی من دروستەکەی ئەوەیە کە بوترێت ٦٦ لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بارەگای نیزامیان لە باشوری کوردستان هەیە، پێکەوە کۆبوونەوە یا بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد،
ئایا لە ڕوانگەی ئەو لایەن و بەڕێزانە هەر پارتێکی سیاسی، بە هۆکاری ئابوری یاسیاسی نەیانتوانی بارەگای سەربازیان لە باشوری کوردستان هەبێت، دەبێت پێناسەی حیزبی یا پارتی سیاسیان لێ بسێندرێتەوە?

ئەگەر بنکەی نیزامیت لە باشوری کوردستان نەبوو ئیدی پارتی سیاسی نیت?

صورة

هیندێک لایەن و کەسایەتی بە ناو سیاسی، بە کۆبوونەوەی ٦ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێن تەواوی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زرگۆێز کۆبوونەوە و بریاریاندا ?
ئەی ئەم پارتانەی خوارەوە خەڵکی کام بەشی کوردستانن ?
١ – پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ – پارتی ئازادیی کوردستان
٣ – ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
٤ – یەکێتی دیمۆکراتی کوردستان 
٥ – پژاک، کە بە شاخەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پێکاکا ناو دەبرێت
٦ - پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٧ –  بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان 
٨ - ڕێکخراوە سیاسییەکانی یاراسانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە بۆچوونی من دروستەکەی ئەوەیە کە بوترێت ٦٦ لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بارەگای نیزامیان لە باشوری کوردستان هەیە، پێکەوە کۆبوونەوە یا بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد، 
 ئایا لە ڕوانگەی ئەو لایەن و بەڕێزانە هەر پارتێکی سیاسی، بە هۆکاری ئابوری یاسیاسی نەیانتوانی بارەگای سەربازیان لە باشوری کوردستان هەبێت، دەبێت پێناسەی حیزبی یا پارتی سیاسیان لێ بسێندرێتەوە? خۆ تەواوی حیزبەکانی نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە ئێران هیچیان بارەگایان لە هیچ وڵاتێکی دراوسێێ ئێران نییە، تەنیا لایەنێکی ئیسلامی بەلوجی نەبێت. بەڵام کاری سیاسی و ڕێکخستنی و دیپلوماتی خۆشیان دەکەن. 
ئایا لەم سەردەمدا هەر کەڵەشینکۆف پێوەرە (معیارە) بۆ پێناسەی لایەنی ڕەسەنی کوردی?
چاوەروانی بۆچوونی ئێوەی بەڕێز دەکەم  لەو بوارەدا!




بەڕێزەوە 
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١ / ٥ /  ٢٠ ١٧

2017-05-02 12:30:21

6 ساڵ و 11 مانگ و 11 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©