نه‌بوونی گاز‌و سووته‌مه‌نی به‌م سه‌رما زۆره‌ی زستان، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی وه زاڵه هێناوه.
کۆمیسۆێنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
تا سه‌رنجام خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری سه‌قز له ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی ،به نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ڕژانه شه‌قامه‌کان و بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به کارمه‌ندانی ڕێژیمی داگیر که‌ر له کوردستان ده‌ربڕی.گه‌ڵێک دام و ده‌زگای ڕێژیمیان سووتاندوه،
نه‌بوونی گاز‌و سووته‌مه‌نی به‌م سه‌رما زۆره‌ی زستان، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی وه زاڵه هێناوه.
له ماوه‌ی 10 ڕۆژی پێشه‌وه له زۆربه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌واڵ ڕاگرتنی گاز و سووته‌مه‌نی بڵاو بووه‌ته‌وه،
له حاڵێکدا که پله‌ی سه‌رما له زۆر به‌ی شاره‌کان گه‌یشتووه‌ته خواره‌وه‌ی 30 ده‌ره‌جه. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ ئه‌م کێشه‌یه ده‌رنه‌بڕیوه،
تا سه‌رنجام خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری سه‌قز له ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی ،به نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ڕژانه شه‌قامه‌کان و بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به کارمه‌ندانی ڕێژیمی داگیر که‌ر له کوردستان ده‌ربڕی.گه‌ڵێک دام و ده‌زگای ڕێژیمیان سووتاندوه،
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ڕێکخستنه‌کانی ناوشاری کرماشانی پارتیمانه‌وه، باس له‌وه ده‌کرێ که ئه‌گه‌ر تا چه‌ند ڕۆژی دیکه کێشه‌ی نه‌بوونی گاز له کرماشان کۆتایی پێ نه‌یه‌ت ، چاوه‌ڕانی خۆپێشاندانێکی گه‌وره له کرماشان ده‌کرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، وێرای پشتیوانی ته‌واو له ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی کوردستان به دژی ڕێژیمی داگیرکه‌ری کوردستان، ده‌ست خۆشانه ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شاری سه‌قز ده‌کات،
کۆمیسۆێنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
15 ی سه‌رماوه‌زی 2706 ی کوردی
2007-01-06 00:56:39
19 ساڵ و 1 مانگ و 2 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان