شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پرسەی ماتەمینی بەڕێز نەوشیروان موستەفا ئەمین ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پرسەی ماتەمینی بەڕێز نەوشیروان موستەفا ئەمین ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران.

شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، و بە یاوەری چەندین ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامان و لاینگرانی پ س ک لە نۆرویژ لەو پرسەدا بەشدارییانکرد، کە هاوکات نۆێنەرایەتی دەیان پارت و لایەنی کوردستانی و ئێراقی و کەسایەتی سیاسی و ڕووناکبیری کوردستانی تێیدا بەشداربوون.

بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پرسەی ماتەمینی بەڕێز نەوشیروان موستەفا ئەمین ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران.

صورة

لە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٢٥ / ٥ / ٢٠ ١٧ی زاینی.  ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان.  لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ پرسەنامەیەکی بۆ بنەماڵەو هەڤاڵانی سەرکردەی  کۆچکردوی بزووتنەوەکەیان کاک نەوشیروان موستەفا ئەمین ڕێکخست.

شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان  بە سەرپەرەستی  بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، و بە یاوەری چەندین ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامان و لاینگرانی پ س ک لە نۆرویژ لەو پرسەدا بەشدارییانکرد، کە هاوکات نۆێنەرایەتی دەیان پارت و لایەنی کوردستانی و ئێراقی و کەسایەتی سیاسی و ڕووناکبیری کوردستانی تێیدا بەشداربوون.
پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن بەڕێز شێرکۆ پاڵانیجافی پێشکەشکرا.

دەقی پەیامی پ س ک لە پرسەی ئۆسڵۆی بزووتنەوەی گۆران.

بەرێز کۆمیتەی نەرویجی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان. بەڕێزان گشت گۆرانخوازان.
بنەماڵەو هەڤاڵانی سەرکردەی کۆچکردو کاک نەوشیروان موستەفا ئەمین.
هەر وەک لە یەکەم رۆژی کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان موستەفا ئەمین ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران، سەرەخۆشینامەی فەرمی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانمان بڵاکردەوە. لێراشەوە بەداخبوونی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و ڕووناکبیری دێرنی گەلەکەمان، بەرێز  نەوشیروان موستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران ڕادەگەیەنین.
ئەم هەواڵەش هەر وەک هەواڵی لە دەستدانی کەسایەتی و سەرکردەکانی دیکەی پێشووی مێژووی گەلەکەمان زۆر  خەمباریکردین.
وا جارێکی دیکە گەلە وڵاتداگیرکراوەکەمان کەسایەتییەکی دیکەی خەباتگێری لە دەستدا، کە زیاد لە ٥٠   ساڵ لە گۆرەپانی خەبات و تێکۆشاندا بووە.
بەڕێز نەوشیروان موستەفا ئەمین وێرای ئەوەی کە زیاد لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشانی هەیە، هاوکات خاوەنی دەیان پەرتووکی گرنگە لە مێژووی جووڵانەوەی گەلەکەمان، کە نەوەی ئیستاو داهاتوو لە خۆێندنەوەی ئەو پەرتووکانە ئەزموون وەردەگرن.
کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای بە داخبوون بۆ کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە دیارە لە مێژووی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان،  سەرەخۆشی ئاراستەی جڤاکی نیشتیمانی و گشت ئەندامانی بزووتنەوەی گۆران، هەروەها  بنەماڵەو کەس و کار  وگشت هەڤاڵە نزیکەکانی  کاک نەوشیروان موستەفا دەکات. 

هیوای سەبوری بۆ گشت هەڤاڵان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەخوازین. 

کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان

 ٢٥/٥/ ٢٠ ١٧

بۆ دیتنی چەندین وێنەو فیلمی بەشداری پ س ک تکایە کلیکی ئەم لینکەی فایسبووکە بکەن.
https://www.facebook.com/mallperi.psk/posts/1440919192642094?notif_t=like&notif_id=1495737519478822

فیلم  :  https://www.youtube.com/watch?v=uf181yrsZ-w&feature=youtu.be

2017-05-25 13:23:42

8 ساڵ و 8 مانگ و 14 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©