شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پارتی سەربەستیی کوردستان پێشوازی لە بریاری رێفراندۆمی باشوری کوردستان دەکات.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سەربەستیی کوردستان پێشوازی لە بریاری رێفراندۆمی باشوری کوردستان دەکات.

١ - ئەو پرۆسە لە ژێر هیچ فشارێکی ناوەکی و دەرەکی و بە هێچ بیانوویەک دوانەخرێت و هەڵنەوەشێتەوە، کاری جدی لە ماوەی ئەم ٣ مانگە بۆ بکرێت.
٢ - بۆ زیاتر بە هێزکردنی ئەو بریارە بۆیرانەتان داواکارین کە هەنگاوی بە پەلە بنرێت بۆ ئاساییکردنەوەی گشت ناکۆکیە سیاسیەکانی باشوری کوردستان، بە تایبەت کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تا پێش ئەو ڕێکەوەتەی بۆ ڕێفراندۆم دیاریکراوە.

 پارتی سەربەستیی کوردستان پێشوازی لە بریاری رێفراندۆمی باشوری کوردستان دەکات.

صورة

بەخۆشحاڵیەوە لە کۆبوونەوەی رۆژی  ١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٧ / ٦ / ٢٠ ١٧ی زاینی، بەڕێز مەسعود بارزانی لەگەڵ حیزب و لایەنەکانی باشوری کوردستان، بریاردرا کە لە ڕێکەوتی ٢٥/٩/٢٠ ١٧ ڕێفراندۆم لە باشوری کوردستان بەریوە بچێت.

ئەم هەواڵە بۆ ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازین ، هەروەها بۆ گشت خەباتگێران و سەربەخۆخوازانی کوردستانی گەلێک دلخۆشکەرە.

پارتی سەربەستیی کوردستان: وێرای پێشوازی گەرم لەم هەڵویستە بۆێرانەی باشوری کوردستان، داواکارین کە:
١ - ئەو پرۆسە لە ژێر هیچ فشارێکی ناوەکی و دەرەکی و بە هێچ بیانوویەک دوانەخرێت و هەڵنەوەشێتەوە، کاری جدی لە ماوەی ئەم ٣ مانگە بۆ بکرێت.
٢ - بۆ زیاتر بە هێزکردنی ئەو بریارە بۆیرانەتان داواکارین کە هەنگاوی بە پەلە بنرێت بۆ ئاساییکردنەوەی گشت ناکۆکیە سیاسیەکانی باشوری کوردستان، بە تایبەت کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تا پێش ئەو ڕێکەوەتەی بۆ ڕێفراندۆم دیاریکراوە.
٣ -  خەباتی دەیانساڵەی باشوری کوردستان بە بەخشینی ١٨٢ هەزار  شەهید و ئەنفال و جینوسایدکراو، وا خەریکە بەرهەمەکەی گەشتر دەبێتەوە، هەر بۆیە داوا دەکەین کە گشت لایەنەکانی باشوری کوردستان بە هەستکردن بە بەرپرسایەتییەوە لە ئاست مێژووی خەباتیاندا لەم پرۆسەیە بەشداری بکەن، و ناکۆکی و خۆشنەهاتن لە یەکتر تێکەڵی ئەم پرۆسە گرنگە نەکەن.
٤ – داوا دەکەین لە گشت کوردستانیانی خۆشەویست لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات کە مافی دەنگدانیان هەیە، بە (  بەڵێ )  دەنگ بۆ ئەو ڕاپرسیە بدەن.

٥-  داوکارین کە حکومەتی هەرێم تا پێش بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕێفراندۆمەکە لێژنەیەکی تایبەت بۆ وڵاتانی دەرەوە دروستبکات، کە لە پاش ئاکامەکەی پشتیوانی لە دەنگی گەل لە باشوری کوردستان بکەن، کە چۆن هەر یەک لە وڵاتانی مونتینیگرۆ،  باشوری سودان و کۆسۆڤۆ لەم دەیەی کۆتاییدا ئەو کارەیان ئەنجامداو  لەگەڵ ئاکامەکەی دەیان وڵات پشتیوانی خۆیان بۆ دەربرین.

٦  - پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ هەر ئەرکێک لەو بوارەدا پێشاندەدات.

بە هیوای یەکێتی و تەبایی پشتیوانی هەموومان بۆ هەلی پێشهاتووی سەربەخۆیی باشوری کوردستان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٨ / ٦ / ٢٠ ١٧ی زاینی،
2017-06-08 03:15:27

8 ساڵ و 8 مانگ و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©