بان کی مونی سکرتێری گشتی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خانم ئاشا ڕۆز میگیرۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تانزانیای کرده جێـگری خۆی.
ده‌نگی ئه‌مریک
سـکرتێری نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مود
به‌ڕێز بان ڕۆژی هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـکدا خانم ئاشا ڕۆز میگیرۆی به ڕێبه‌رێـکی زۆر به‌ڕێزی ناوزه‌ند کرد که له مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌پـێـکردنی وڵاتانی به ڕسـکاچوودا ڕۆڵـێـکی قاره‌مانێتی بینیـوه. هه‌روه‌ها گوتی به نیازه زۆربه‌ی کاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کان و هه‌روه‌ها کاروباری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌سه‌له‌کانی په‌ره‌پـێدان بداته ده‌ست خانم ئاشا.
بان کی مونی سکرتێری گشتی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خانم ئاشا ڕۆز میگیرۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تانزانیای کرده جێـگری خۆی، وه به‌مه‌ش به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی ژنێـک بۆ ئه‌و پـۆسته به‌جێ گه‌یاند.
به‌ڕێز بان ڕۆژی هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـکدا خانم ئاشا ڕۆز میگیرۆی به ڕێبه‌رێـکی زۆر به‌ڕێزی ناوزه‌ند کرد که له مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌پـێـکردنی وڵاتانی به ڕسـکاچوودا ڕۆڵـێـکی قاره‌مانێتی بینیـوه. هه‌روه‌ها گوتی به نیازه زۆربه‌ی کاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کان و هه‌روه‌ها کاروباری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌سه‌له‌کانی په‌ره‌پـێدان بداته ده‌ست خانم ئاشا.
شـایانی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه ده‌نگ‌وباسێـکی زۆر بڵاوبووبوه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بان ژنێـکی ناوچه‌ی سه‌حه‌راویـیه‌کانی ئه‌فه‌ریکا بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌ستنیشـان ده‌کات به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی خانم میگیرۆ تاوه‌کو ڕۆژی هه‌ینی ئاشـکرا نه‌کرابوو.
سه‌باره‌ت به چاکسـازیش به‌ڕێز بان کی مون ڕایگه‌یاند که‌وا نامه‌ی فه‌رمی ئاڕاسـته‌ی 60 کاربه‌ده‌سـتی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، وه تیایدا داوایان لێده‌کات ده‌ست له کاره‌کانیان بکشـێنه‌وه.
سـکرتێری گشتی نوێ به‌ڵێنی داوه له مه‌سه‌له‌ی چاکسـازی و سه‌رله‌نوێ پـێـکهێنانی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌نگاوی به په‌له بنێت.
به‌ڕێز بان کی مون که پـێشـتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور بوو ڕۆژی دووشه‌ممه پـۆسـتی سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گرته ده‌ست.
سه‌رچاوه : ده‌نگی ئه‌مریک
2007-01-06 10:30:38
19 ساڵ و 1 مانگ و 17 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان