لە پەراوێژی ئەو کۆنگرەدا شاندی خانەخۆی بە تایبەت کاک زاگرۆ بە خێرهاتنی گەرمی شاندی پارتی سەربەستی یان کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان کاروخ باوەجانی و شێرکۆ پاڵانی ئەندامانی سەرکردایەتی پ س ک.
بەشداری پارتتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی نەرویجی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ریکەوتی ¹/±²/²°±· لە کۆنفرانسی تەشکیلاتی لایەنی ناوبراو لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەشدارییان کرد. کە لە لایەن بەڕێز اگرۆس خەسرەوی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە چەند بابەتێکی تایبەت بە سیاسەتەکانی کۆمەڵەو ڕووداوەکانی کوردستان پێشکەشکرا.
لە پەراوێژی ئەو کۆنگرەدا شاندی خانەخۆی بە تایبەت کاک زاگرۆ بە خێرهاتنی گەرمی شاندی پارتی سەربەستی یان کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان کاروخ باوەجانی و شێرکۆ پاڵانی ئەندامانی سەرکردایەتی پ س ک.
هەر لەو کۆنفرانسەدا شاندی پ س ک چاوی کەوت بە نۆێنەرایەتی چەندین لایەنی کوردستانی.
لە پاش ٣ کاتژمێر کۆنفرانس بە سەرکەوتووی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و شاندی پ س ک لە لایەن شاندی خانەخۆێوە بەڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٩ / ١٢ / ٢٠ ١٧
2017-12-09 12:05:52
8 ساڵ و 2 مانگ و 15 کاتژمێر و 28 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس