ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١١ / ١ / ٢٠ ١٨ بەرانبەر بە ٢١ بەفرانبار ٢٧١٧ کوردی. کاتژمێر 19.00 بە کاتی ئوروپای ناوەندی. کاتژمیێر 21.30 بە کاتی کرماشان، بە :پێشکەشکاری کاک فەریدوون خوسرەوی سیمینارێک بۆ سەرۆکی پ س ک، لە ژوری تایبەتی کاناڵی تێلەگرام (گەورە ژووری بەرەو ڕۆژهەڵات) ، کەخاوەنی زیاد لە ١٤٠ ٠ ئەندام و هاوبەشە، بەڕێوە چوو.
بە بەشداری زیاد لە ١٤٠ ٠ کەسایەتی ڕامیاری و ڕووناکبیر و چاودێری سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، سیمیناری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک بەڕێوەچوو.

لە پاش بڵاوکردنەوەی بانگەواز و پێشنیارنامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ژێر ناوی ( دروستکردنی حکومەتێکی کاتی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستییەکی هەنووکەییە! ) . لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستانی و جیهانی گرنگی تایبەت بەو پێشنیارنامەیە درا، هەر لە سەر ئەو بابەتە لە ڕاگەیاندنەکادان دیدار و چاوپێکەوتنی جۆراوجۆر لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهێنراوە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١١ / ١ / ٢٠ ١٨ بەرانبەر بە ٢١ بەفرانبار ٢٧١٧ کوردی. کاتژمێر 19.00 بە کاتی ئوروپای ناوەندی. کاتژمیێر 21.30 بە کاتی کرماشان، بە :پێشکەشکاری کاک فەریدوون خوسرەوی سیمینارێک بۆ سەرۆکی پ س ک، لە ژوری تایبەتی کاناڵی تێلەگرام (گەورە ژووری بەرەو ڕۆژهەڵات) ، کەخاوەنی زیاد لە ١٤٠ ٠ ئەندام و هاوبەشە، بەڕێوە چوو.
کە تێیدا باسێکی تێروتەسەڵ لە سەر چۆنیەتی کارکردن بۆ ئە پێشنیارەکراو. هەر لە نێۆئاخنی سیمینارەکە چەندین پرسیاری گرنگ هاتنە ئاراوە لە لایەن بەڕێز باوەجانییەوە وڵامدرانەوە.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلەگرام یەکێکە لەو کاناڵانەی کە کۆماری ئیسلامی ئیران هەوڵێکی زۆری داوە بۆ داخستنی وبەڵام سەرکەوتوو نەبووە. ژووری تێلەگرام (گەورە ژووری بەرەو ڕۆژهەڵات) هەمیشە پڕە لە بابەتی سیاسی و ئەدەبی و لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ڕۆژ لە کوردستتان بە گشتی ولە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی
لە پاش کاتژمێر نیوێک سەرکەوتووانە کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا.
لینکی ژووری تێلەگرام (گەورە ژووری بەرەو ڕۆژهەڵات)
https://t.me/joinchat/GAE8B0KzI2B-53GY5HxcTg ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١١ / ١ / ٢٠ ١٨ بەرانبەر بە ٢١ بەفرانبار ٢٧١٧ کوردی