بڵاوکراوەی ژمارە یەکی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی سێێەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بابەت ١ : ئاگاداری دامەزراندنی کۆمیتەی کۆنگرە ی سێیەم:
سەربەستی و سەربەخۆخوازان، ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
سەربەستی و سەربەخۆخوازان، ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕای گشتی کوردستانیان.
لە ڕێگەی ئەم بڵاوکراوەدا ئاگادارتان دەکەینەوە. کە لە سەر بریاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمیتەو ڕێکخستنەکانی پ س ک، کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی سێیەم، دامەزراوەو لەمڕۆوەو دەستبەکارەکانی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان.
بەڕێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پ س ک، ووتەبێژی فەرمی کارەکانی کۆنگرەی سێیەم دەبێت تا کۆتایی هاتنی کۆنگرە.
بە پێێ ژمارە بەندی: بەردەوام لە کارەکانی کۆمیتەی ئامادەکار ئاگادارتان دەکەینەوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەل، فایسبووک، ژمارەی واتسئاپ، تێلەگرام و فایبر. بەشێوەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن.
Facebook ( Rageiandni Parti Serbesti) [email protected]. 009647503700015
کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕەشەممەی ٢٧١٧ ی کوردی، ٢٠ ١٨ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©