بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستی کوردستان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ مارش ڕۆژی نێۆنهتهوهیی ژنان..
بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستی کوردستان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ مارش ڕۆژی نێۆنهتهوهیی ژنان..

دایکان و خوشکانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
،
وەک دەبینین کە گۆرانکارییەکانی جیهان بە خێرا بەرەو پێش دەڕوات، ژیانی ژنان و مناڵان بەرە خۆشی و ئارامی دەبتا، بە پێچەوانەوە ژیانی کۆمەڵگای ئێمەی کوردستانی، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێردەستی داگیرکەری ئێرانی، ژنان ژیانیان ڕۆژتارۆژ دژوارتر دەبێت. هۆکاری سەرەکیش دواکەوتوویی دیکتاتۆری وڵاتانی داگیرکەری کوردستانە. کە هەوڵدەدەن بە زۆر سیاسەت و کلتوری خۆیان لە باخچەی مناڵان و قووتابخانەو زانکۆکان بە سەر کوردا دەسەپێنن. ئەوەش باشترین بەڵگەیە کە تا ئێمەی کورد کیانی سەربەخۆیی خۆمان نەبێت هەرگیز ناتوانین گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا بکەین، لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهاندا خۆ بگوونجێنین.
( پ س ک ) و( ڕ ژ ک) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ژنان و یەکسانیخوازانی جیهان و کوردستان دەکات. ئاواتەخوازین کە چەوسانەوە لە بەرامبەر گشت نەتەوەو ڕەگەزێک لە جیهاندا کۆتایی پێ بێت. هەر لەو پێوەندییەدا پارتیمان پێێ وایە کە ڕێگە چارەی نەهێشتنی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و دواکەوتووییە، ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ رزگاری وڵاتەکەمان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و یمۆکراتدا دەتوانرێت یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی ماف وکەسایەتی ژنانی وڵاتەکەمان دابین بکرێت.
هەر لەم ڕۆژەدا هەردوو لایەن! پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ پێدەنێنە هەشتەمینساڵیادی دامەزراندنیان. وەک پرینسیپی کاری نەتەوەییمان، بهڵێنی خهباتی بهردهوام به ژنانی کوردستان دهدهین که تا سهربهخۆیی وڵات و سهربهستیی وسهرفرازی گشت چین وتۆێژهکانی گهلمان و له سهرهوهی ههموویان ژنان به گشتی کۆڵنادهین
بهو هیوایه له کوردستانێکی ئازاد و لیبراڵدیمۆکراتدا ژنانی کوردستانیش وهک گشت ژنانی جیهان، ساڵانه به شکۆوه پێشوازی له ههشتی مارش بکهن، و لهو ڕۆژهدا پرۆژهی گرنگ بۆ خزمهت به ژنانی کوردستان بخهنه گهڕهوه.
.
پیرۆز بێت ههشت مارش له گشت ژنانی کوردستان و جیهان
٨ی مارشی ٢٧١٧ ی کوردی ٢٠ ١٨ ی زاینی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێکخراوی ژنانی سهربهستیی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان ©