توتالیتاریزم و ده‌نگه‌کان.
نووسینی: ئاسۆ ساڵح
یه‌کێ له‌و خاڵه تایبه‌تانه‌ی حکومه‌تی توتالیتر که ته‌نیا له نوسراوه‌کانی هانا ئارێنت چاومان پێ ئه‌که‌وێ بوونی «ناوه‌نده‌کانی توتالیتر»ه. ئه‌م ناوه‌ندانه که به‌رله گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ڵایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی توتالیتره‌کانه‌وه دروست ئه‌بن، جۆرێک ئاماده بوونه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و پاشان له ناوبردنی ئه‌م ناوه‌نده‌انه یا کشانه‌وه‌یان له‌ژێر چاودێری ناوه‌نده یاساییه توتالیتره کانه.
مه‌به‌ست له توتالیتاریزم بیر‌و بڕوا یێکه که ئه‌یه‌وێ ژیانی تاکه‌که‌س له هه‌موو بواره‌کاندا له ژێر چاودێری ئه‌ودابێت. به‌واته‌ی زۆرکه‌س وه‌ک فریدریش، برژینسکی و هانائارێنت، فاشیزم و نازیسم، زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی توتالیتاریزمیان هه‌یه و تاڕاده‌ێک ئه‌توانین بڵێین به‌شێکن له توتالیتاریزم.
بۆ وێنه هه‌مویان به‌یه‌ک خاڵی سه‌ره‌کی ئاماژه ئه‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌م جۆره شێوه حکومه‌تانه، ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی سه‌نتراتڵ له‌ژێر ده‌ستی رێبه‌رێک دایه‌و به‌بوونی ته‌نیا یه‌ک حیزب، وه‌ک ئامێرێک بۆ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ره‌خنه ئه‌کات.
فریدریش پێنج تایبه‌تمه‌ندی توتالیتاریزم به‌م شێوه ناوئه بات: 11111- یه‌ک حیزب له‌گه‌ڵ رێبه‌رێکی کاریزما، 2- بوونی ئیدئولۆژێیکی فه‌رمی، 3- چاودێری حیزب به که‌ناڵه راگه‌یاندنه گشتیه‌کان، 4- چاودێری حیزب به‌چه‌ک و پۆلیس، 5- چاودێری ئابووری حیزب، له‌ڵایه‌کی دیکه‌وه به‌بڕوای ئانتۆنی کوئینتێن، یه‌کێ له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی فاشیزم «کۆکردنه‌وه»یه به‌مه‌به‌ستی هێرش بردنه‌سه‌ر دوژمنه فرزیه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دیاره ئه‌مه دوباره پێکهێنانی وه‌همێک ده‌کات که‌زۆربه‌ی ره‌خنه‌گران و ئه‌وانه‌ی له‌چینی ره‌خنه‌گه‌رانن (وه‌ک خوێندئکار، رۆژنامه‌وان و ...)، ئه‌که‌ونه راده‌ی چینی ئه‌وی دی (دیگری)، «ئه‌وی دی» ش له شێوازی حکومه‌تی توتالیتر، "دوژمن"ه.
یه‌کێ له‌و خاڵه تایبه‌تانه‌ی حکومه‌تی توتالیتر که ته‌نیا له نوسراوه‌کانی هانا ئارێنت چاومان پێ ئه‌که‌وێ بوونی «ناوه‌نده‌کانی توتالیتر»ه. ئه‌م ناوه‌ندانه که به‌رله گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ڵایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی توتالیتره‌کانه‌وه دروست ئه‌بن، جۆرێک ئاماده بوونه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و پاشان له ناوبردنی ئه‌م ناوه‌نده‌انه یا کشانه‌وه‌یان له‌ژێر چاودێری ناوه‌نده یاساییه توتالیتره کانه.
2- هه‌ر به‌و جۆره که به کورتی ئاماژه‌ی پێکرا، چالا‌کانی بواری رۆژنامه‌وانی و خوێندکاری یه‌کێ له‌و لایه‌نانه‌ن که له رژیمی توتالیتر زۆر زه‌خت ئه‌خرێته سه‌ریان. ئه‌ویش به‌چه‌ند هۆیه:
الف) رۆژنامه‌وانان و خوێندکاران بێ ڵایه‌نن، بۆیه هه‌رلایه‌نێ ئه‌توانی بڵێ له ئێمه (خودی)ن یا دژ به ئێمه (غیر خودی)ن. له لایه‌نی دیکه‌وه هه‌رڵایه‌ن هه‌وڵ ئه‌دات به‌هه‌ر شێوازێک ئه‌م دوو چینه بخاته ژێر چاودێری خۆی، دیاره له رژیمی توتالیتر حیزب یا لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کو گرنگترین و به هێزترین لایه‌نه. بۆیه هه‌رکام له‌م دوو چینه ئه‌گه‌ر لانی که‌م دژی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت، «خودی»ه
ب) رخنه و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌لات و ده‌سه‌لاتداران و روون کردنه‌وه وه‌کوو ئه‌رکی تایبه‌تی ئه‌م دو چینه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی توتالیتریش حه‌ز به هیچ جۆر ره‌خنه‌یه‌ک ناکات، چوون تاکه حیزبه و رێبه‌رێکی کاریزمای هه‌یه و له کاریزماش ره‌خنه ناگیر درێت، هه‌روه‌ها ئیدئۆلۆژیێکی فه‌رمی هه‌یه، بۆیه هه‌رجۆر ره‌خنه‌یک دژایه‌تیه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌ر که‌سێکیش ئه‌م دژایه‌تیه‌ی کردبێ (دوژمنه)، دوژمنیش ئه‌بێ بێده‌نگ بکرێت یا له‌ناو بچێت. به‌وته‌ی فریدریش یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی توتالیتاریزم چاودێری به میدیاکانه، هه‌روه‌ها دیاره ئه‌م دوو چینه تریبونیان به ده‌سته‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌بێ له ژێر چاودێری دابن،
هه‌ربۆیه ئه‌و خوێندکار یا رۆژنامه‌وانانه‌ی که ره‌خنه‌گه‌ری ده‌سه‌ڵاتن (دژ به ده‌سه‌ڵات یا دوژمنی ده‌سه‌ڵات) ئه‌بێ ده‌نگی ئه‌وانیش دور خستنه‌وه‌یان له تریبونه‌کانیانه، بۆیه رۆژنامه،
حه‌فته‌نامه و گۆڤاره‌کان داده‌خرێن، بنکه، ناوه‌ند و بڵاڤۆکه خوێندکاریه‌کان داده خرێن، رۆژنامه‌وانان بانگهێشتنی دادگا و زیندانی ئه‌کرێن، خوێندکاره‌کان له خوێندن رائه‌گیردرێن، له زانکۆ ده‌رئه‌کرێن یائه‌ستێره‌دار ئه‌بن و ... ، له هه‌نگاوی دوهه‌میش دا ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ نه‌بوون، ته‌نیا رێگه له‌ناو بردنی سه‌ر چاوه‌ی ده‌نگه‌که‌یه.
2007-01-08 23:10:10
19 ساڵ و 1 مانگ و 4 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان