پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، وڵامی پیرۆزبایی نامەی سەرۆکی پ س ک دەداتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، وڵامی پیرۆزبایی نامەی سەرۆکی پ س ک دەداتەوە.

لە پاش کۆتایی پێهاتنی کۆنگرەی ١٦ ی حدکا، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی گرنگیدان بە نزیکایەتی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و قەدرزانی

 

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،  وڵامی پیرۆزبایی نامەی سەرۆکی پ س ک  دەداتەوە.



لە پاش کۆتایی پێهاتنی کۆنگرەی ١٦ ی حدکا،  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی گرنگیدان بە نزیکایەتی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و قەدرزانی لە کۆنگرەی یەکێک لە حیزبە دێرینیەکانی کوردستان.
 پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی  ئاراستە
لێپرسراوی گشتیی حیزبی ناوبراو کرد، ئەوانیش بە شێوەی خوارەوە وڵامی  پیرۆزبایی نامەکەی کاک عارف باوەجانییە داوەتەوە.



هاوڕێی بەڕێز/ کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتیسەربەستیی کوردستان

وێڕای سڵاو

بەبۆنەی پێوەندی دۆستانەتان و پیرۆزبایی کردنتان لە ١٦هەمین کۆنگرەی حیزبەکەمان بە پێویستمان زانی سپاسی هەستی پیرۆزتان بکەین و هیودارین ساغی و سڵامەتیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین، بەو هیوایە کار و تێکۆشانمان بۆ بە ئامانج گەیاندنی بڕیارەکانی کۆنگرە لە ئاستی ئەو هەستە بەرزەتان بێ.

بە سپاسەوە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

 

دەقی نامەکەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

بابەت: پیرۆزبایی
ڕێکەوت : ٢٦ / ٢  / ٢٠ ١٨


 

بەڕێز موستەفا هیجری
 
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران 
لەگەڵ ڕێز و سڵاو


 

 

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی شانزهەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن خۆم و گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، هەر لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ئەو کادیرە تێکۆشەرانەتان دەکەین، کە لەم کۆنگرەدا ئەرکی بەرپرسایەتیان بە شێوەی جیاواز پێسپێردراوە.

 

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە هەمیشە ئاوات و ئارەزوومان تەبایی و پێکەوەکاردنی لایەنەکانی کوردستان بووەو دەبێت، هەر لەو پێوەندییەشدا چاوەڕێ لە ئێوە تێکۆشەرانی حدکا دەکرێت، کە لە دەستپێکی کاری پاش کۆنگرەکەتان هەنگاوی چاوەڕوانکراو بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گشت ئایدولۆژیا جیاوازەکانەوە بنرێت. لە پێناو ئاسانکاری پێکەوە کاردن لە بەرامبەر ڕێژیمی دیکتاتۆر و کۆنەپەرەستی ئێرانی داگیرکەر.

 

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.

 

براتان

عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان



 

ئامادەکردنی هەواڵ  ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستتیی کوردستان
١٠  / ٣ / ٢٠ ١٨

2018-03-10 19:00:34

6 ساڵ و 1 مانگ و 18 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©