بەشداری سەرۆکی پ س ک لەخولێکی ڕامیاری لە ژێر ناوی ( جیهان لە کاتی پشوودا ) کە لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری ناتۆ بەڕێوەچوو.
بەشداری سەرۆکی پ س ک لەخولێکی ڕامیاری لە ژێر ناوی ( جیهان لە کاتی پشوودا ) کە لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری ناتۆ بەڕێوەچوو.
ڕێکخراوی ئەتڵانتیک کە ڕێکخراوێکی سەربە ناتۆیە بۆ کاروباری ڕۆشنبیری و زانستی، ساڵانە خولی سیاسی بۆ ئەندامان و بەرپرس و ڕێکخراوە گرنگەکان پێکدێنێت.
لە ساڵی ٢٠ ١٤ وە تا ئیستا و بەردەوام سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک ئەندام لە و ڕێکخراو گرنگەدا لە خولەکانیان بەشداری پێدەکرێت. خولی ئەمجارەی ڕێکخراوی ناوبراو، بە بەشداری ٣٢٥ کەس لە بەرپرسان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییە دیپلوماتکارەکان، لە ژێر ناوی ( جیهان لە کاتی پشوودا ) بەڕێوە چوو، کە چەندین وانەی زانستی تێدا ئاراستەی بەشداران کرا! وەک :
شێوەی بەرگری لە مەترسییەکانی ئیلیکترۆنی و سیستەمی داتا لە دام و دەزگاو ناوەندەکاندا.
هێنانی پەنابەران لە ئەفریقاو ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بازرگانی پێکردنیان و مەترسییەکان.
شیکردنەوەیەکی زانستی لە سەر ترامپ وهەڵبژاردنی ئەمریکا و ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکانی جیهاندا.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. یەکێتی ئوروپا، ناتۆ ، (ئای ئیم ئیف)، ( و ت و).
عارف باوەجانی سەرۆکی( پ س ک) کەیەکێک لە بەشدارانی ئەو خولە زانستیی و ڕامیارییە بوو، بە پێشکەشکردنی بۆچوون و تێبینی و کۆمینتار ڕۆڵی دیاری لە ناو خولەکەدا هەبوو، کە تێیدا زۆربەی بەشداران دۆستایەتی خۆیان بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستی پێشاندا، داوای پێوەندی و هاوکاری بەردەوامیان لە نێوان پ س ک و ڕێکخراوەکانیان کرد. کە ێیدا چەندین شارەزاو و ڕۆژهەڵاتناس، و ڕۆژنامەنووسی ناودار، لە سەر پێشنیاری عارف باوەجانی بەڵێنی ئەوەیاندا، کە بە هاوکاری سەرۆکی پ س ک لە سەر کوردەکانی بندەستی ئێران زانیاری باش کۆکەنەوەو لە داهاتوودا کاری لە سەر بکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣ / ٤ / ٢٠ ١٨
پارتی سهربهستیی کوردستان ©