ڕێکەوتی 22/4/2018 شاندێکی پارتی سەربەستی کوردستان، بە سەرپەرەستی هاوڕێ عارف باوەجانی سەرۆکی( PSK) بەیاوەری هەریەکە لەهاوڕێیان ئارۆ جاف، کاروان پاڵانی، ماردین
وەفدێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی پارتی دێموکراتیکی گەلان(HDP) ی کرد.

ڕێکەوتی 22/4/2018 شاندێکی پارتی سەربەستی کوردستان، بە سەرپەرەستی هاوڕێ عارف باوەجانی سەرۆکی( PSK) بەیاوەری هەریەکە لەهاوڕێیان ئارۆ جاف، کاروان پاڵانی، ماردین کوردستانی و مەسعود.نەجاتی. سەردانی نوێنەرایەتی HDPیان لە شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان کرد، و لە لایەن هاوسەڕۆکی پەیوەندییەکانی HDP بەڕێزان موزەین ئینگۆش و عابید ئیک بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
ئەم چاو پێکەوتنە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و بە ڕۆحێکی نەتەوەیی بەڕێوە چوو، هاوڕێ عارف باوەجانی لە دەست پێکی وتەکانی دا پیرۆز بایی گەرمی خۆی و هاوڕێیانی سەبارەت بە کۆنگرەی سەرکەوتووانەی HDPدەربڕی و ئاواتی سەرکەوتنی لە درێژەی خەبات و تێکۆشان بۆ خواستن.
هەر لە درێژەی باسەکانی دا هاوڕێ عارف چەند تەوەری گرینگی تایبەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەتایبەتی خستە بەرباس و جەختی لە گوتاری نەتەوەیی بەدوور لە سیاسەت و دەمارگرژی حیزبی لە سەربنەمای دەستەبەر کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پێداگری لە سەر پرسە چارەنووس سازەکان لە هەردوو بەشی کوردستان ی داگیرکراو کردەوە.
لایەنی خانێ خوێ وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەم چاوپێکەوتەنەدا ، وێڕای هاوڕا بوون لە گەڵ بۆچوونەکانی هاوڕێ عارف باوەجانی، یەکریزی و گوتاری نەتەوەییان وەک بنەمایەک و لێک تێگەییشن و کاری هاوبەش بەرز نەرخاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٣ / ٤ / ٢٠ ١٨
پارتی سهربهستیی کوردستان ©