پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

کوردی ئێران? کوردستانی ئێران ?

عارف باوەجانی
کوردی ئێران? کوردستانی ئێران ?

دەبوایە کورد لە پاش کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان لە ١٩٤٥، بەردەوام وەک میراتگری پێداگریان لە سەر سەربەخۆپی کوردستان بکردایەو، لە ژیانی ناچاری تاراوگەش هەمیشە ب

کوردی ئێران? کوردستانی ئێران ?

 



دەبوایە کورد لە پاش کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان لە ١٩٤٥، بەردەوام وەک میراتگری پێداگریان لە سەر سەربەخۆپی کوردستان بکردایەو، لە ژیانی ناچاری تاراوگەش هەمیشە بەو یادەوە بژیایەن.

بەڵام مخابن لە پاش تێکۆچوونی کۆمار، ئەدەبیاتی سەربەخۆیی، بە هۆی تێکەڵابوون و هاوبەش بوون یا لاسایی کردنەوەی جووڵانەوەی لایەنە چەپ و توودەو کۆمۆنیست و ماویستەکانی ناوچەکە، بیرۆکەی نەتەوەیی کوردی بەرەو لاوازی یا بە لارێدا برا.
بە هەر حاڵ ئەگەر کورد لە حەفتاکان و هەشتاکان و نەوەدەکان دەیانگووت کوردستانی ئێران یا کوردی ئێران، یا ئێراق یا تورکیا یا سوریا، بیانوویەک هەبوو بۆ پینەکردنی ئەو وشەیە، ئەویش بە هۆی زاڵبوونی حاکمان و داگیرکەرانی کوردستان لە ناوچەکەو نەبوونی پشتیوانی نێۆنەتەوەیی.
ئەمرۆ کە ڕاوستەوخۆ لە تەلەفزۆێنی روداو گۆیم لە قسەو بۆچوونی بەشێک لە سەرکردەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، وێرای ریز و خۆشەویستیم بۆ هەموویان، وێرای رێز لە خەبات و تێکۆشان و ماندوووی و فیداکاری و بەخشینی هەزاران شەهید لە پێناو پاراستنی کوردستان، کە چی بە دەیانجار لەمرۆدا کە نیوەی ساڵی ٢٠ ١٧یە، گۆیم لە وشەی کوردی ئێران یا کوردستانی ئێران بوو.
وێدەچێت ئەو سەرکردە بەرێزانە هیچ مەبەستێکیان لە بچووککردنەوەی کوردستاندا نەبێت، و بگرە تەنیا بە پێێ تێپەربوونی دەیانساڵ لە بە کار هێنانی ئەو وشە لە کۆبوونەو ڕاگەیاندنەکانیان بووتەو عادەت و نەریتی زمانەوانیان، وایکردوە کە پێیان زەحمەتە وشەکە بگۆرن. 
بە پێێ ئەزموونی ٢١ ساڵ ژیانم لە ئوروپا و چەندین ساڵیش پێشهاتنم بۆ ئوروۆپا، قەت نەمبیستووە لە کەسێکی ئاسایی فەلەستینی تا گەورە بەرپرس یا ڕاگەیاندنێکی عەرەبی، بۆ یەکجاریش وتبێتیان فەلەستینی ئیسرائیل?، کاتێک وەک نموونە باسی فەلەستین دەکەین لەگەڵ هیندێک بەرپرسی کوردی ، لە وڵامدا دەڵێن نابێت کورد وەک خەڵک و خاکی فەلەستین بە یەک بەراورد بکرێت، چوون ئەوان خاکی خۆیانە. ئەی مەگەر گەلی کورد لە شۆێنی دیکەوە هاتووە ئەو خاکەی داگیرکردوە? 
لە کۆتاییدا هیوادارم کە هیچ کام لەو بەڕێزانە دڵنگران نەبن و هەوڵبدەن لە ئەدەبیبات و لێدوانەکانی داهاتوویاندا گۆرانکاری لە خۆیان دروستبکەن و بە شەهامەت و جورئەتەوە بڵێن کوردی رۆژهەڵات، یا رۆژهەڵاتی کوردستان. بە کارهێنانی وشەی کوردستانی ئێران، بە واتای دانپێدانانە کە ئەو خاک و خەڵکە هی ئێرانە، واتە حەڵاڵکردنی خاکی پیرۆزی خۆمان بۆ داگیرکەری فارسی لە درێژایی مێژووی رابوردو داهاتووشماندا.
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی 
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٧ / ٥ / ٢٠ ١٧ 



سەرچاوە، پەیجی فەرمی فایسبووکی
‎Aref Bawecani عارف باوەجانی‎

2018-06-25 23:44:45

5 ساڵ و 9 مانگ و 19 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©