شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دوای ١٥ ساڵ زانرا کە من لە سەر حەەقم

عارف باوەجانی
دوای ١٥ ساڵ زانرا کە من لە سەر حەەقم

من لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣ تا ئیستا بەردەوام هاوارم کردوە کە ئەم کابرایە گورگەو لە پێستی مەردایە، ئەم کابرایە ئاژاوە چییەو دژە کوردە، و ماڵی کورد دەشێوێنیت و سەرکردەکان لە

 

دوای ١٥ ساڵ زانرا کە من لە سەر حەەقم   

 

35126886_10212394986851399_1893727660073287680_n

 

من لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣ تا ئیستا بەردەوام هاوارم کردوە کە ئەم کابرایە گورگەو لە پێستی مەردایە، ئەم کابرایە ئاژاوە چییەو دژە کوردە، و ماڵیکورد دەشێوێنیت و سەرکردەکان لەکەدار دەکات. بەڵام بە داخەوە بروایان بە من نەدەکرد، و دەیانوت تۆ ناسیونالیزمێکی دەمارگرژی، ئەم کابرا لە فارسە دیموکراسیخوازەکان و دۆستی هەرە نزیکی کوردە.

بە داخەوە هەردوو لایەن کاناڵی تەلەفزۆێنەکانی خۆیان خستبووە ئیختیاری بگرە بەرنامەکانی عەلی زادە لە بەشە کوردییەکە زیاتر بوو، بە مەیلی خۆی پاڵی لێدەدایەوە و داستانی ئیرانی باستانی دەردخوارد دەداین.
بە خۆشحاڵییەوە ئەمرۆ دیتم کە ( حدکا ) لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا وڵامی درۆکانی ئەو کابرای نەزۆکە سیاسیەی دایەوە، هیوادارم (کۆمەڵە) ش هەروا بە درۆی بخاتەوە. هەرگیز بە دۆستایەتی ئەمجۆرە مرۆڤانە دڵخۆش نەبن، و دڵنیابن لە سەرتاسەری ئێران ١٠ ٠  کەسی لەگەڵ نییە.
ئیستاش بە مافی خۆم دەزانم کە بە گەلەکەم بڵێم : مێژوی ئەم چەند ساڵەی هاوارو نووسین و قسەکردنی من بۆ ڕاگەیاندنەکان سەلماندی کە من و پارتەکەم ڕاستگۆ و خەمخۆری سەربەخۆیی و سەربەستیی و سەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانین. تا دوا هەناسەی ژیانمان ڕێگە نادەین فاشیت و ناسیونالیستی فارسی لە بەرگی ناڕاست لە ژێر ناوی دڵسۆزی، هەست و سۆزی خەڵکمان ڕاکێشن و بەرەو بیرکردنەوەی ناڕاستیان ببەن.



هەر شەکاوەبێت خەباتی سەربەرزانەی پارتی سەربەستیی کوردستان.
نا بۆ بە کەم گرتنی مافی ڕەوای گەلی کورد لە ژێر ناوی سیاسەت و تاکتیکدا، لە بەرامبەری کەسانی بچووکی وەک نوریزادە و ئەوانەی دیکەش?.

بچووکی گەل و نیشتیمان
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ / ٦ / ٢٠ ١٨

2018-06-26 00:32:40

7 ساڵ و 7 مانگ و 4 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سیاسی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©