شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئێمە سەردەشت هەرگیز لە یاد ناکەین. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئێمە سەردەشت هەرگیز لە یاد ناکەین. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

هەروەک ئاگادارن ئەمڕۆ ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی شاری سەردەشتی کوردستانی داگیرکراومانە، کە لە لایەن ڕژیمی بەعسی لە ناوچووە بەڕێوەچوو.

ئێمە سەردەشت هەرگیز لە یاد ناکەین. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

psk-serdesht

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەری کوردستان

هاوخوێنانی هێژا :

هەروەک ئاگادارن ئەمڕۆ ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی شاری سەردەشتی کوردستانی داگیرکراومانە، کە  لە لایەن ڕژیمی بەعسی لە ناوچووە بەڕێوەچوو.

بە داخەوە لە ئاکامی ئەو هێرشە دڕندانەیە و بە دوور لە هەموو پڕەنسیب و پێوەرێکی ئەخلاقی و ئینسانی تەنانەت لە کاتی شەڕی دەوڵەتان دا نە تەنیا شاری سەردەشت بەڵکوو شاری شنۆ و زەردەی کرماشانیش کەوتنە بەر غەزەبی زوحاکانی سەردم، و بەم هۆیەوە کۆمەڵێک لە هاوخوێنانمان شەهید و گیانی پاکیان لەدەستدا، دوابە دوای ئەو کارەساتە دڵتەزێن و پڕ مەینەتییە ڕژیمی داگیرکەری ئیسلامی ئێران، بە خەم ساردی و پشت گوێ خستنی ئەم ڕووداوە پڕ مەترسییە و کارەساتە بۆ ویژدانی مرۆڤایەتی، لەو پەڕی بێ شەرمی دا بە هانا وەچوونی کۆمەڵانی خەڵکی بێ دەرەتانی شاری سەردەشتی پشت گوێ خست، ئەویش تەنیا بە تاوانی کوردستانی بوون .

پارتی سەربەستیی کوردستان لە ساڵوەگەری کیمیا بارانی شاری سەردەشت و ناوچەکانی تری کوردستان داخ و نەفرەتی خۆی لە هەر دووڕژیمی کورد کوژی بەعس و ویلایەتی فەقێ دەردەبرێ، و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی بە حەقی خەڵکی قارەمانی شاری سەردەشت و ئاواتە خوازین کە برینی بە زامی ئەوانەی بەر شاڵاوی کیمیایی کەوتوون و تەندروستییان لە دۆخێکی باش دانییە سارێژ و هەروەها سەبووری بۆ بنەماڵەی سەربەرزی قوربانیانی ڕق و کینەی هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان .

پارتی سەربەستی کوردستان بەڵێن دەدات دەنگی کپ کراوی سەردەشت بە گوێ جیهان بگەێنیت، و بێوچان هەموو تواناییەکانی خۆی لە پێناو ناساندنی ئەم کەیسە وەک تاوان و کۆمەڵکوژی لە هەموو کۆر و کۆمەڵانی نێوەدەوڵەتی ونێو نەتەوەیی پیناسە بکات، و سەردەشت بکەینە هێمایەک لە خۆڕاگری و ستەمی میلی غەدارانی زەمەن کە بە سەر گەلی قارەمانی ئێمەی داهێناوە .

 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٧ / ٦ / ٢٠ ١٨ ی زاینی

2018-06-27 21:08:05

7 ساڵ و 7 مانگ و 6 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©