سێ‌شه‌مه 18 خاکه‌لێوه‌ 2726

سەرەخۆشی لە شاری سنەی خۆێناوی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرەخۆشی لە شاری سنەی خۆێناوی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لە دەست دانی ٢٧ کەس لە هاوخوێنانمان لە کارەساتێکی دڵتەزیندا, خەم و پەزارەی خستە دڵی هەموومان و پڕ بەدڵ پەڕۆش و دڵ بە خەم ب

 

سەرەخۆشی لە شاری سنەی خۆێناوی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.





 

خەڵکی وڵاتداگیرکراوئازادیخوازیی کوردستان

چین و توێژەکانی شاری سنەی قارەمان

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لە دەست دانی ٢٧ کەس لە هاوخوێنانمان  لە کارەساتێکی دڵتەزیندا, خەم و پەزارەی خستە دڵی هەموومان و پڕ بەدڵ پەڕۆش و دڵ بە خەم بووین .
هۆکاری کارەساتی ئەمجارە، دەگەرێتەوە بۆ دزینی نەوتی کوردستان، لە لایەن داگیرکەرانەوە و گوازتنەوەی بە رەو تاران، کە تانکرێکی نەوت هەڵگر خۆی کێشا بە ئوتوبوسێکی نەفەر هەڵگر و چەند  ئوتوۆمبیلی بچووکی دیکە لە ڕێگەی سنە بۆ تاران.  
ئەم کارەساتە دڵتەزینە لە حاڵێکدایە کە وێرای دزینی سەروەت و سامانی نێشتیمانە داگیرکراوەکەمان،  دۆخی ڕێگاو بانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە هیچ شێوەیەک نۆرماڵ و ئیستاندارد نییە، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە رۆژانە لە گشت و شارو ناوجەکانی کوردستان بە دەیان کەس گیان لە دەستبدەن یا کەم ئەندام بکرێن.


وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بە ناوی گشت هاوبیرانمان، سەرەخۆشی ئاراستەی گشت کەس و کاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای سەبووری لە دلۆڤانی مەزن  بۆ کەس و کاری قوربانیان دەخوازین، هەروەها هیوای چاکبوونەوەش بۆ گشت برینداران دەخوازین.

لە کۆتاییدا و جارێکی دیکە وەبیر خەڵکی وڵاتە سامان دزراوەکەمان دێنینەوە، تاک و ئێمە لە ژێر چنگ و دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکرو خۆێن مژی فارسی ئێرانیدا بین، کارەساتەکان زۆر لەوە زیاتر دەبن و پەرە دەستێنن.  هەربۆیە پێویستە کە هەموومان ئەرک و خەبات و تێکۆشانمان ڕێکخەین لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و ڕزگاریی خاک و زێدمان.
با هەموومان بڵێن نا بۆ مانەوە لە گەڵ نەتەوەی داگیرکەر لە ژێر هەر ناو دروشمێکدا بێت، بەڵی بۆ سەربەستیی و سەروەی گەلی قارەمانی کوردستان.


 

بەڕێزەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٠ ی پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی / ١١ / ٧ / ٢٠ ١٨ی زاینی.

2018-07-11 17:28:29

7 ساڵ و 8 مانگ و 12 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
کوردستان تی ڤی

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©