هێزێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا به‌پشتیوانی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ر هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کونسوڵییه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر‌و پێنج که‌سیان تیادا ده‌ستگیر کرد.
په‌یامنێرانی ئاوێنه
به‌پێی ئه‌و سه‌چاوانه‌ی که په‌یامنێرانی ئاوێنه له‌شاری هه‌ولێر کۆی کردوه‌ته‌وه کاتژمێر 3ی شه‌وی رابردوو هێزێکی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریکا به‌پشتیوانی فڕۆکه‌یه‌ک که به‌درێژایی شه‌وی رابردوو به‌ئاسمانی هه‌ولێردا سوڕاوه‌ته‌و‌و هێزێکی دابه‌زاندوه له پشت نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێر جنسی لی نزیک شه‌ێست مه‌تری‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ماوه‌ی 300 متریان بڕیوه تاگه‌شتونه‌ته کونسولیه‌که‌ی ئێران پاشان
شه‌وی رابردوو هێزێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا به‌پشتیوانی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ر هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کونسوڵییه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر‌و پێنج که‌سیان تیادا ده‌ستگیر کرد.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و سه‌چاوانه‌ی که په‌یامنێرانی ئاوێنه له‌شاری هه‌ولێر کۆی کردوه‌ته‌وه کاتژمێر 3ی شه‌وی رابردوو هێزێکی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریکا به‌پشتیوانی فڕۆکه‌یه‌ک که به‌درێژایی شه‌وی رابردوو به‌ئاسمانی هه‌ولێردا سوڕاوه‌ته‌و‌و هێزێکی دابه‌زاندوه له پشت نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێر جنسی لی نزیک شه‌ێست مه‌تری‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ماوه‌ی 300 متریان بڕیوه تاگه‌شتونه‌ته کونسولیه‌که‌ی ئێران پاشان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر کونسوڵییه‌ی ئێران‌دا که ده‌که‌وێته سةرةتاى ناحيةى عنکاوة.
په‌یامنێرانی ئاوێنه ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ته‌واوی کونسوڵییه‌که‌یان پشکنیوه، پێنج که‌سیشیان تیادا ده‌ستگیر کردووه که سه‌رجه‌میان ئێرانین.
2007-01-11 13:35:59
19 ساڵ و 2 مانگ و 22 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان