حەمە تاڵ شۆرشگێری بانە ، غەدر لێکراوی مێژوو

هێما سۆفی
حەمە تاڵ شۆرشگێری بانە ، غەدر لێکراوی مێژوو

حەمەتاڵی بانە لەدایکبووی 1269 یە و کوڕی فەقێ حەمە میرزا . حەمەتاڵ هەر لە مناڵییەوە کاتێک لە شەڕەگەڕەکەکان کە لەو سەردەمەدا باو بوون ، بەشداری ئەکرد ، لە هەر دەس

 

حەمە تاڵ شۆرشگێری بانە ، غەدر لێکراوی مێژوو

مێژوو پڕە لە چەواشەکاری و غەدر لە مرۆڤە ئازا و بوێرەکان

 

حەمەتاڵی بانە لەدایکبووی 1269 یە و کوڕی فەقێ حەمە میرزا . حەمەتاڵ هەر لە مناڵییەوە کاتێک لە شەڕەگەڕەکەکان کە لەو سەردەمەدا باو بوون ، بەشداری ئەکرد ، لە هەر دەستەیەکدا بوایەت ، ئەو دەستەیە سەرکەوتوو ئەبوو 
هەر لە سەردەمی لاویدا فێری سوارکاری و مەلەوانی بوو و بەهۆی نەترسییەوە نازناوی تاڵ لە لایەن هاوڕێکانیەوە بڕا بە باڵای . حەمەتاڵ لە دێی ساوانی بانە بەهۆی چالاکی و بوێرییەوە لە لایەن ڕۆستەم خانەوە چەکدار دەکرێت و دەبێتە پاسەوانێکی چالاک و هەڵسووڕاو 
لە کاتی لێقەومانی بنەماڵەی شێخ مەحموود ، هەستی کوردایەتی و دڵسۆزی ، حەمەتاڵ هان دەدات و دەڕواتە باشماخی مەریوان بەپیری بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و دەیانباتە دێی ساوانی بانە و لەوێ بۆ ماوەیەک ڕێزیان لێ دەگرێت 
لەو کاتانەدا شەریف قەساوی خەڵکی کاشان کە حاکمی دەستنیشان کراو دەبێ لە کوردستان لەلایەن دەوڵەتی شای ئێران ، بێ ئەوەی دادگایی بکرێت بە بیانووی بێ بنەما ، حوکمی ئیعدامی ئاغای حەمەتاڵ ( ڕۆستەم خان ) دەر دەکات 
حەمەتاڵ بڕیار دەدات تۆڵەی ئەو کارە بکاتەوە . بۆیە هێرش دەکاتە سەر مەعمووری ماڵیاتی دەوڵەت لە دێی شوێی بانە و لووت و گوێچکەی دەبڕێ و دەینێرێتەوە بۆ بانە و لە چەند شوێن هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی دەوڵەتی شا 
بە ڕاپورت و پیلان دەیگرن و دەیگوازنەوە بۆ زیندانی قەسری تاران و ماوەی هەشت ساڵ لەوێ دەبێ و لە هەلێکدا لەوێ لە زیندان هەڵدێ و بەهۆی ئەوەی دیسان نەیگرنەوە ڕوو دەکاتە خوراسان و بۆ ماوەیەک بە نەناسراوی لەوێ لە باخەکاندا کار دەکات و دواتر دەڕوات بۆ ئەفغانستان و لەوێوە دەڕواتە عەمان و لە ڕێگای خوزستان و کرماشانەوە دەگەڕێتەوە و دەڕواتە سلێمانی و ماوەیەک لە خزمەت شێخ مەحموود دەبێت و دوایی لەگەڵ کەسێکیتر بەناوی سەی عەتا کە ئەویش گوایە لە ڕۆژهەڵات چەند کەسێکی مەعمووری دەوڵەتی ئێرانی کوشتووە یەک دەگرن و هێزێک پێک دێنن و لەگەڵ هێزەکانی شا بەشەڕ دێن 
دەوڵەتی ئێران داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکات کە ئەوانە گوایە لە ڕژیم یاخی بوون و دەبێت تەحوێڵی ئێران بدرێنەوە . بەڵام ئێراق لە وڵامدا دەڵێت کە ئەوانە شوێنێکی تایبەتیان نییە و کارێک لەدەستیان نایەت بۆ لەداو خستنیان 
بۆیە دەوڵەتی شای ئێران پەنا بۆ پیلانگێڕی دەبات و ناکۆکی دەخاتە نێوان سەی عەتا و دەیکاتە داردەستێک بۆ لەناوبردنی حەمەتاڵ 
سەی عەتا ئەو پیلانە جێبەجێ ئەکات و حەمەتاڵ دەکوژێت 
بۆ ئەوەی حەمەتاڵ نەبێتە قارەمان ، دەوڵەتی ڕەزا شا کەسێک بەناو عەباس دەکاتە فەرماندەی هەنگی مەرزی بانە و مەیدان دەداتە عەباس کە هەرچی دەتوانێ لەو سنوورانە دزی و تاڵان و کوشتوبڕ بکات و دەسە چەورەکەیان بساونە سەر حەمەتاڵ . هەرکەسێکیش سکاڵای دژی عەباس تۆمار دەکرد سکاڵاکەی دەهاتەوە بەردەست و سکاڵاکەری دەکوشت . حەمەڕەشی خانی بانە بۆ تۆڵە سەندنەوەی حەمەتاڵ ، لەناو پادگانی بانە فیشەکێ دەنێ بە سەر عەباسەوە و دەیکوژێ و پادگانی بانەش دەگرێ و دواتر بانە و سەقز و بڕێک لە ناوچەی مەریوان ئازاد دەکات 
بۆ ئەوەی حەمەتاڵ نەبێتە قارەمان ، جاشقەڵەمێکی ئەوکاتە ئەو هۆنراوە دەنووسێت و حەمەتاڵی قارەمان وەک چەتە و ڕێگر پێناسە دەکات کە جگە لە بوختان شتێکیتر نییە . بۆیە بەپێویستم زانی لەسەر ئەوە ڕوونکردنەوەیەک بنووسم 
دەبێ لەجیاتی ئەو هۆنراوە بڵێین 
هەناری گوڵی هەناری
هەناری دانە دانە
دژ بە زاڵم ڕاوەستن
وەک حەمەتاڵی بانە

2018-10-09 12:09:23

5 ساڵ و 6 مانگ و 14 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©