به‌په‌له: ئه‌مه‌ریکیه‌کان کونسوڵیه‌ی ئێرانیان به‌جێ هێشت
ئاوێنه
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیو کاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر کونسوڵییه‌ی ئێرانیان له‌هه‌ولێر که‌سیان تیا ده‌ستگیر کرد‌و زۆربه‌ی دۆکۆمێنت‌و کۆمپوته‌ر‌و که‌ره‌سه گرنگه‌کانی ناویان برد.
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیو کاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر کونسوڵییه‌ی ئێرانیان له‌هه‌ولێر که‌سیان تیا ده‌ستگیر کرد‌و زۆربه‌ی دۆکۆمێنت‌و کۆمپوته‌ر‌و که‌ره‌سه گرنگه‌کانی ناویان برد.
تایبه‌ت، ئاوێنه: دوای چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کونسوڵییه‌ی ئێران‌دا، ئه‌مه‌ریکییه‌کان نیو کاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر بیناکه‌یان به‌جێهێشت‌و ته‌سلیم به‌هێزێکی ئاسایشی هه‌رێمیان کرد. به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی که ده‌ست ئاوێنه که‌وتوون ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌موو دۆکۆمێنت‌و که‌ره‌سه گرنگه‌کانی نا‌و کونسوڵیه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیاریانه ئه‌و پێنج که‌سه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان گرتویانن تائێستا نازانرێ کێن، هه‌روه‌ها له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا پێش ئه‌وه‌ی کونسوڵیه‌که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه چۆڵ بکرێت چه‌ند په‌یامنێرێک که به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی رووداوه‌که چووبوونه به‌رده‌م کونسوڵییه‌که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه لێییان دراوه. ئێستا کونسوڵخانه‌که هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی تێدایه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌چۆنیه‌تی رووداوه‌که ده‌که‌ن.
تا ئێستاش وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌م رووداوه هیچ لێدوانێکی رانه‌گه‌یاندووه،
له‌په‌یوه‌ندییه‌کدا سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌یه‌و پاش هاتنه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت".
2007-01-11 13:38:12
19 ساڵ و 1 مانگ و 13 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان