ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ی کوردی، بەرامبەر بە ١٧/٢/٢٠ ١٩ ی زاینی ، لە شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان، مراسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پ
بەبەشداری نۆێەرایەتی ٤٩ پارت و ڕێکخراوی هەر چوار پارچەی کوردستان یادی١٣ ساڵەی پ س ک، لە شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان: بەرز ڕاگیرا.

ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ی کوردی، بەرامبەر بە ١٧/٢/٢٠ ١٩ ی زاینی ، لە شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان، مراسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، بە بەشداری٤٩ پارت و ڕێکخرا بەڕێوە چوو. کە بەشێوەی خوارەوە زانیاری تەواو دەخەینە بەردەستتان.
کارەکانی مراسمی ساڵیاد.
کاتژمێر ١٢ پێشوازی لە هاتنە ژووری میوانان بۆ نێو هۆڵی ساڵیادەکە، لە کاتژمێر ١٢ و نیو تا ١و نیوی نیوەرۆ، گشت میوانان و نۆێنەری حیزبەکان پێکەوە دەستیانکرد، بە خواردنی نانی نیوەرۆ، کە وەک نیوەرۆخوانێک لە لایەن پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ میوانە بەڕێزەکان ڕێکخرابوو.
لە کاتژمێر ١و نیو بەرنامەکە بە شێوەی فەرمی لە لایەن بەڕێبوەری بەرنامەوە سامیە کەرەمی کرایەوە، پاشان بانگکرایە عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی وتاری بە خێرهاتن. بەڕێزیان وێرای بەخێرهاتنی گەرمی میوانان، ئاماژەی بە مێژوویەکی کورتی پ س ک و هەڵویستی نەتەوەیی و هەوڵ و ئاشتی لەگەڵ گشت حیزبە کوردستانیەکان کرد.
لە نێوان کاتژمێر٢ تا ٢و نیو ئاماژەکرا بە گشت پەیام و بروسکە گەیشتووەکان،
هەر لەو نێوەدا پارچەکە هەڵبەستێکی نەتەوەیی بە زاراوەی شیرینی کەڵهوری لە لایەن شاعیری لاو کاک سەردار زەنگەنە پێشکەشکرا.
لە نێو ئاخنی بەرنامەکەدا، چەندین سرودی نیشتیمانی لە لایەن گروپی موسیقای قەرەچووغ پێشکەشی میوانان دەکرا.
پاشان ڕێزلێنانی سەرۆکی پارتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پێزانینی پارتێکی نەتەوەیی بەرامبەر بە هەڵویستێکی بۆێرانەی بەرپرسێکی کوردستانی ئاراستەی بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی کەرکوک کرد، لە بەر هەڵکردنی پیرۆزی ئاڵای کوردستان، لە نێو هۆڵی ئەنجوومەنی شاری کەرکوک لە ساڵی ٢٠ ١٧.
بە دوای ئەودا هەڵبەستێک بە زاراوەی کرمانجی لە لایەن هەڵبەستڤانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێچار بۆتانی پێشکەشکرا.
لە بەشی کۆتایی پانێلێکی سیاسی بۆ ٢ کاتژمێر بەرێوەچوو. کە بە سەرپەرەستی بەرێز عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بەبەشداری بەریزان دوکتۆر موسا کاڤاڵ سەرۆکی جڤاتی ئاشتی ناوخۆی کوردستان، بەڕێز عەلی عەونی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، و بەڕێز جەمال پورکەریمی ووتەبێژی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لەو پانێلەدا هەلومەرجی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت شرۆڤەکرا.
لە بەشی کۆتایی پانێلەکەدا، سوپاس و ڕێزلێنان ئاراستەی هەر یەک لە بەڕێزان، دوکتۆر موسا کاڤاڵ، کاک عەلی عەونی، کاک جەمال پورکەریمی، مامۆستا جەمیل سنجاوی سەرۆکی تیپی موسیقای قەرەچووغ، و شاعیری لاو کاک عوسمان کەرەمی یاریدەری بەشی دیزانی مراسم.
ناوی پارت و ڕێکخراوەکانی بەشدار.
لە باشوری کوردستان. پارتی دیمۆکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆران، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، حیزبی سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی بێت نەهرێن، پارتی کۆماری کوردستان، بزووتنەوەی نۆێبوونەوەی کوردستان، ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە باکوری کوردستان، پارتی دیمۆکراتی گەلان( هەدەپە) . پارتی سوسیالیستی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، هەقپارتی.
لە ر٠¶ژاوای کوردستان. ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا ( ئەنەکەسە) کە ١٢ حیزبی کوردی تێدا ئەندامن، نۆێنەری هەر ١٢ حیزب بەشداربوون، کە بریتین لەم حیزبانە. خوارەوە، ناوەکانیان بە عەرەبی بە ئێمە گەیشتووە.
١_حزب الديمقراطي الکردستاني _سوريا (اسم السکرتير :سعود الملا
٢_حزب يکيتي الکردستاني _سوريا اسم السکرتير سليمان اوسو
٣_حرکة الاصلاح الکرديه في سوريا السکرتير فيصل يوسف
٤_حزب المساواة الديمقراطي الکردي في سوريا اسم السکرتير نعمت داوود
٥_حزب الوطني الديمقراطي الکردي في سوريا اسم السکرتير طاهر صفوک
٦_حزب الوحد الديمقراطي الکردي في سوريا اسم السکرتير هجار علي
٧_حزب الوحدة الديمقراطي الکردستاني في سوريا اسم السکرتير فصله يوسف
٨_حزب اليسار الديمقراطي الکردي في سوريا اسم السکرتير شلال کدو
٩_حزب اليسار الکردستاني في سوريا اسم السکرتير محمود ملا
١٠ _التيار المستقبل الکردي في سوريا اسم السکرتير فادي مرعي
١١_حزب الطليعي الکردستاني في سوريا اسم السکرتير د اسماعيل حصاف
١٢_اتحاد القوى الکردستاني في سوريا اسم السکرتير زردشت مصطفى
هەروەها ئەم حیزبانەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان. پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا، پارتی ئازادی کوردستان، تەڤگەری نۆێبوونەوەی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا، حیزبی چەپی کوردستان، حیزبی هیوای کوردستان، کۆمەڵەی شەرەفخانی کوردی.
ڕێکخراو ناوەندەکان، ئەوم ناوەندانەش بە بەشدارییان و بە ناردنی پەیام وبروسکە لەگەڵمان ئەو ساڵیادەیان پیرۆزکردوە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕوداو، ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی. د. عەدنان ئەنوەربەگ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە کوردستان،
بنەماڵەی شەهیدان: بنەماڵەی شەهید موحەممەد مەلاقادر. بنەماڵەی شەهید فەرەیدون جوانرۆیی. بنەماڵەی شەهید فایق قادر تاوگۆزی،
بەشداری ڕاگەیاندنەکان.
هەروەها بە دەیان کەسایەتی دیاری کوردستانی، وەک ئەندام پەرلەمانی ئیستاو دەورانی پێشووتر، نووسەرو وڕوناکبیر، خەباتگێری دێرین، بنەماڵەی شەهیدانی سەرکردەو چەندین کەسایەتی بوارەکانی دیکە.
لە دوا برگەی ماڵئاویی بەشداران و بە تێکرا گەواهی ئەوەیاندا کە یەکێک بووە لە سەرکەوتووترین بەرنامەکانی لایەنی رۆژهەڵاتی لە باشوری کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بۆ دیتنی وێنەی زیاتر لە فایسبووک، دەتوانن کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
https://www.facebook.com/abawecani/posts/10213974618061192?comment_id=10214022657502148
پارتی سهربهستیی کوردستان ©