شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دەی خاکەلێوە رۆژی شەهیدان هەوێنی سەربەخۆیی کوردستانە. ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کو

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
دەی خاکەلێوە رۆژی شەهیدان هەوێنی سەربەخۆیی کوردستانە. ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کو

یادکردنەوە لەو پێشەوا مەزنە ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی ئیستا و داهاتووی نەوەکانی کوردستانی داگیرکراومانە، کە نەهێڵن هەرگیز لە کەسایەتی ئەو مرۆڤە مەزنە کەمکرێتەوە

 

"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">دەی خاکەلێوە رۆژی شەهیدان هەوێنی سەربەخۆیی کوردستانە. ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان







 



کوردستانیانی نیشتیمان داگیرکراو!



٧٢ ساڵ پێش یەکەم سەرۆککۆماری سەربەخۆی کوردستان، بە تاوان ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، لە دادگایەکی نا ڕاستی سەربازی لە سێدارەدا.
ئێرانی هەمیشە داگیرکەری کوردستان، پێی وابوو بە لە سێدارەدانی ئەو سەرۆککۆمارە ، ئیتر بیری سەربەخۆیی کوردستانیش لە سێدارەدا دەدات.
بەڵام وا ٧٢ ساڵ بە سەر شەهیدکردنی پێشەواقازی موحەممەد و هەڤاڵانی تێدەپەرێت، بەڵام بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی زۆر لە ساڵانی پێشووتر پەرەی سەندووە.
یادکردنەوە لەو پێشەوا مەزنە ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی ئیستا و داهاتووی نەوەکانی کوردستانی داگیرکراومانە،  کە نەهێڵن هەرگیز لە کەسایەتی ئەو مرۆڤە مەزنە کەمکرێتەوە. دەبێت هەر بە ناو نووسەرێکی کورد، بەڵام بە کردەوە خۆفرۆش و پێنووس و مێژووفرۆش، دەوڵەتە سەربەخۆییەکەی پێشەوای کوردان بشێوێنێت بە ویستی داگیرکەران،  سزای گەل بدرێت.
مرۆڤێکی وا نیشتیمانپەروەر کە ٧٢ ساڵ پێش لە ئەوجی بێکەسی گەلی کورددا و نەبوونی ئامێرەکانی بڵاوکردنەوەی زانیاری بە گۆێ کوردستانیاندا، قازی نەمر لە مێژوودا توانی لە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە کەڵکوەرگرێت،  وێرای هاوبیرانی بریارێکی بۆێرانەی وەک ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانیان ڕاگەیاندووە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، هەموو ساڵێک ئەم یاده‌‌‌ ماته‌‌‌مینه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی کۆماری کوردستان، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی جووڵانەوەی نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانێت ، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە هەوێنی سەربەخۆیی و ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی کوردستان دەزانین.
 وەک پارتی سەربەستی کوردستان، داوا لە خەلک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی داگیرکراومان دەکەین کە : با هەموو لایەکمان مەبەستی سەرەکی خەبات و تێکۆشانمان درێژەدان بێت ئامانجە سەرەکییەکەی سەرقافڵەی شەهیدانی کورد واتە پێشەواقازی، کار بۆ ئەوە بکەین کە قازی مۆحەممەد وەک سۆمبۆلێکی مێژوویی لە ڕێبازی خۆراگری و نەتەوەیی لە هەموو کوردستانی گەورە و هەموو جیهان بناسرێت .
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، دیسانەوە وەک دەیانجاری دیکەش بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٧٢ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، بتوانین ڕەوڕەوەی خەباتمان بەرەو لای سەربەخۆیی بسوورێنین. و ڕۆحی تەبایی و نزیکایەتی لایەنە کوردستانیەکان زیاتر پەرە پێبدەین، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە هەنگاوی باشتر بۆ ڕزگاری نیشتیمانەکەمان بنێن.




بەردەوام بێت خەباتی ڕزگاریخوازی لە پێناو سەربەخۆیی گەلە خاک و سامان داگیرکراوەکەماندا.



ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان
١٠ ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی. ٢٠ ١٩ی زاینی

2019-03-29 15:23:13

6 ساڵ و 10 مانگ و 12 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©