نێچیرڤان بارزانی:سه‌رۆکی حکه‌مه‌ت له‌باره‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی و جیابوونه‌وه له عێراق روونیکرده‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی دیکه‌ی سه‌ر رووی زه‌وی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات،
PNA
له‌لایه‌نێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا سه‌رۆکی حکه‌مه‌ت له‌باره‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی و جیابوونه‌وه له عێراق روونیکرده‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی دیکه‌ی سه‌ر رووی زه‌وی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئێمه‌ش به ئاشکرا و به روونی رای خۆمان له‌و باره‌وه راگه‌یاندووه که ده‌مانه‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتووی فیدرالی دا بژین له‌و رووه‌شه‌وه زیاتر له هه‌ر لایه‌نێک که بانگه‌شه بۆیه‌کگرتووی خاکی عێراق ده‌کات یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌مان ده‌وێت، تا ئه‌و کاته‌ش که حکومه‌تی عێراق په‌یمانه‌کانی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بگه‌یه‌نێته جێ و ئه‌و سنوورانه‌ی ده‌ستووری عێراقی دایناون نه‌یانبه‌زێنێت ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و رایه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا که باس له جیابوونه‌وه و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌ین ئه‌وا مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌ر گه‌لێکی سه‌ر رووی زه‌ویه و ئێمه له‌و رووه‌وه باسی لێوه ده‌که‌ین نه‌ک له رووی هه‌ڕه‌شه چاوترساندنی به‌رامبه‌ر.
کوردستانی - نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن که‌رکوک کوردستانی نییه، با داوای لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌زا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و شاره روون بکرێته‌وه .
13-Jan-07 [12:14] کوردستانی - نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن که‌رکوک کوردستانی نییه، با داوای لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌زا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و شاره روون بکرێته‌وه
PNA - له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی دارولحه‌یات، چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له گه‌رم و گوڕه‌کانی گۆڕه‌پانی عێراقی و کوردستانی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کران، له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کاندا سه‌رۆکی حکومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک کرده‌وه له‌وانه مه‌سه‌له‌ی کوردستانی بوونی شاری که‌رکوک و گشت ناوچه ته‌عریبکراوه‌کانی دیکه، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کانی کوردستان بۆ که‌رکوک له‌به‌ر هه‌بوونی نه‌وت بوایه ئه‌وا داوای ئه‌و شوێنانه‌مان نه‌ده‌کرد که نه‌وتیان لێ نیه.
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ناوبراو نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی ماده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی شاری که‌رکوک گوتی: هه‌ندێک به‌وه تۆمه‌تبارمان ده‌که‌ن که ئێمه له‌به‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی که له که‌رکوک هه‌یه گرنگی به‌و شاره ده‌ده‌ین، ئه‌و تۆمه‌تانه له راستیه‌وه دوورن، چونکه گرنگیدانی ئێمه به شاری که‌رکوک له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که شاری که‌رکوک که‌وتۆته به‌ر هێرشێکی ناڕه‌وای گۆڕینی دیموگرافی و ده‌ستکاری پێکهاته نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی کراوه، ره‌نگه حکومه‌تی به‌عس له‌به‌ر نه‌وتی شاری که‌رکوک ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هۆکارێکی ره‌گه‌زپه‌رستیشی له‌پشته‌وه بووه چونکه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردی ته‌عریب کراون بێ ئه‌وه‌ی نه‌وتیشیان لێ بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که ده‌ڵێن ئێمه خه‌ڵکمان له ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ که‌رکوک هێناوه هیچیان راست نین چونکه که‌رکوک و ناوچه ته‌عریبکراوه‌کانی دیکه پێویسیتیان به‌وه نیه خه‌ڵکی له ناوچه‌کانی دیکه بۆ هاورده بکه‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له دژی ئه‌و ناوچانه گیراونه‌ته به‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ر به کوردی و کوردستانی ده‌مێننه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئێمه به‌و جۆره تۆمه‌تبار ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له‌و قسانه‌یان جدین با داوای لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌زا بکه‌ن له بواره‌کانی ئه‌تنۆگرافیا و زمان و شێوه‌زاره‌کان، ئه‌و کاته بۆمان روون ده‌بێته‌وه که خه‌ڵکێک له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه هاورده‌کراون و ئه‌و ناوچانه له بنه‌ڕه‌تدا کوردستانین.
له‌لایه‌نێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا سه‌رۆکی حکه‌مه‌ت له‌باره‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی و جیابوونه‌وه له عێراق روونیکرده‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی دیکه‌ی سه‌ر رووی زه‌وی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئێمه‌ش به ئاشکرا و به روونی رای خۆمان له‌و باره‌وه راگه‌یاندووه که ده‌مانه‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتووی فیدرالی دا بژین له‌و رووه‌شه‌وه زیاتر له هه‌ر لایه‌نێک که بانگه‌شه بۆیه‌کگرتووی خاکی عێراق ده‌کات یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌مان ده‌وێت، تا ئه‌و کاته‌ش که حکومه‌تی عێراق په‌یمانه‌کانی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بگه‌یه‌نێته جێ و ئه‌و سنوورانه‌ی ده‌ستووری عێراقی دایناون نه‌یانبه‌زێنێت ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و رایه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا که باس له جیابوونه‌وه و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌ین ئه‌وا مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌ر گه‌لێکی سه‌ر رووی زه‌ویه و ئێمه له‌و رووه‌وه باسی لێوه ده‌که‌ین نه‌ک له رووی هه‌ڕه‌شه چاوترساندنی به‌رامبه‌ر.
له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن گوتی: له‌سێداره‌دانی سه‌دام کۆتاییهێنان بوو به قۆناغێکی ترسناک که سروشته‌که‌ی بریتی بوو له سته‌م و تۆقاندن و سه‌رکوتکردن، ئێستاش که رابه‌ری ئه‌و قۆناغه تاریکه له‌سێداره‌درا پێویسته ئێمه‌ی گه‌لی عێراق خۆمان به هیوا و ئازایه‌تی پڕچه‌ک بکه‌ین و به‌ره‌و داهاتوویه‌کی رۆشن بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وڵاتێک دروست بکه‌ین که شوێنی جیاکاری و رقی تێدا نابێته‌وه، ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه که له‌م ساڵه‌دا کۆتایی به توندوتیژی و خوێنڕشتن له عێراق بێت.
2007-01-13 12:07:35
19 ساڵ و 1 مانگ و 15 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان