وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، داوا لە ئێوە خەڵکی لێقەوماوی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەین، بە پێێ توانایی خۆتان لە بوارەکانی پێداویستی ژیانی
تکایە فریای خوشک و برایانی لوڕستانتان بکەون، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.


هاوڵاتیانی نیشتیمان داگیرکراو !
هەروەک ئاگاداران لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە، لافاو بارانبارینێکی زۆر، زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستانیشی گرتووەتەوە، کە تێیدا لوڕستان پر زەرەرمەندترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، مخابن زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی و سروشتی بەرکەوتووە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک پێشەی هەمیشەیی هەرگیز وەک پێویست بە دەم لێقەومانی نەتەوەکانی دیکەی غەیرە فارسەوەو نەچووە، و بە مەبەستی تایبەتیشەوە هاوکاری پێویست بەو خەڵکە ناگەیەنن.
هەروەها ئەو ڕێژیمە زۆر لای مەبەستە کە نائارامی و کارەسات لە سەر خاکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکە ڕوو بدات، بۆ ئەوەی وا نیشیان بدەن، کە وڵاتەکەی لە کارەساتەو پێویستی بە هاوکاری مرۆیی نێونەتەوەیییە، تا ئەو گەمارۆ و هەرەشانەی بەمەبەستی نەهێشتن لە سەریانە، بکەونە بەر بەزەیی ئەم جۆرە کارەساتانە و سووک بکرێن.
وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، داوا لە ئێوە خەڵکی لێقەوماوی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەین، بە پێێ توانایی خۆتان لە بوارەکانی پێداویستی ژیانی رۆژانەوە، هاوکاری خۆتان بگەیەنە خوشک و برایانتان لە لوڕستانی هەمیشە بە مێژوو کوردستان.
ئێمە باش دەزانین کە کەم ناوچەیەک هەیە لە کارەساتەکانی ساڵانی پێشووی زەویلەرزینە گووماناوییەکەو، هەم لەم کارەساتە نۆێیەدا! زیانی پێنەبەخشرابێت، و لە بێ ئیمکاناتیدا نەبێت.
بەڵام ئەی گەلی: هەمیشە خۆراگر، بەو هاوکارییەتان وەک هەمیشە، ئەرکی مرۆیی خۆتان بە جێگەیاندووە، و هاوکات پەیامی یەکگرتوویی نەتەوە قارەمانەکەتان بەگۆی، داگیرکەری ئێرانی بۆ جاری دیکە بسەلمێننەوە.
سڵاو لە خۆراگری هەمیشەیتان بەرامبەر بە هەر جۆرە کارساتێکی سروشتی ومەبەستداری ڕێژیمی داگیرکەر و دوژمنی گەلی کورد، بۆ پێشە خەبات لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٣ / ٤ / ٢٠ ١٩ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©