لە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی بشاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی گشتی، سەردانی پارتی دیمۆکراتی گەلان HDP لە شاری هەولێر کرد.
سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لای هەدەپەHDP


لە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٤ / ٤ / ٢٠ ١٩ ی زاینی. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی، سەردانی پارتی دیمۆکراتی گەلان HDP لە شاری هەولێر کرد.
کە لە لایەن بەڕێز موزەیەن بەرپرسی پێوەندییەکانی باشوری کوردستانی هەدەپەو چەندین کادیر و کارمەندیان بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەدا سەرۆکی ( پ س ک ) پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی نۆێنەرانی پارتی ناوبراو کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە باکوری کوردستان، هەروەها دەستخۆشی لە خۆراگری کادیرانی هەدەپە لە ئاست ئەو هەموو فشارانەی تورکیا.
نۆێنەرانی هەدەپە وێرای پێشاندانی سوپاس و پێزانینی خۆیان، لە ئاست دڵسۆزی و هەڵویستی نەتەوەیی پ س ک، باسێکی گشتیان لە سەر شێوەی هەڵبژاردنەکان لە هیندێک شارو ناوچەی باکور کرد.
هەر لە درێژەی دیدارەکەدا باسێکی گشتی لە سەر دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو لایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥ خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی. ٤/٤/٢٠ ١٩ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©