مرۆڤێکی بە پرینسیپ و ڕاستگۆ و پاک بێت، خاوەنی بەڵێنی بەکردەوە بێت
پێناسەی مرۆڤی نەتەوەیی!
بەشی یەکەم، نووسینی عارف باوەجانی
Facebook: ( Arif Bawecani )


مرۆڤێکی بە پرینسیپ و ڕاستگۆ و پاک بێت، خاوەنی بەڵێنی بەکردەوە بێت.
خاوەنی بەرنامە بێت بۆ تێپەرکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیی وبنەماڵە و نەتەوەکەی.
خاوەنی بیروباوەرێکی بە هێز و بەکردەوە بێت لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.
لە کاتی خەبات و تێکۆشاندا قازانج نەویست بێت، ئامادەی رۆژی تەنگانە بێت.
لە کاتی هەر پێشهاتێکدا ورەی بەرزبێت و لە هەوڵی باشترین چارەسەر دا بێت.
مرۆڤێکی رۆشنبیر و بەردەوام لە هەوڵی خۆێندنەوە و کۆکردنەوەی زانیاریدا بێت.
مرۆڤێکی شەرەنگێز وزیانبەخش نەبێت، ئاڵودەی مادە هۆشبەر و تێکدەر نەبووبێت.
خاوەنی کەسایەتییەکی لاواز نەبێت، لە ئاست بەرامبەرەکەیدا خۆی بە کەم نەزانێت.
بەردەوامە: چاوەڕوانی بەشەکانی دیکە بن.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©